پیاوێکی 76 ساڵە لە قەڵادزی خۆی سووتاند
ووداو - قەڵادزێ
لە گەڕەکی ئاشتی شاری قەڵادزێ، هاونیشتمانییەکی تەمەن 76 ساڵ، خۆی دەسووتێنێت و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی قەڵادزێ گیان لەدەستدەدات.
شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "کاژێر 1:20 خولەکی دوانیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 24-4-2017، هاونیشتمانییەکی شاری قەڵادزێ بەناوی ( خ . پ. ح ) لە ماڵەکەی خۆیدا دوای ئەوەی نەوت بەخۆیدا دەکات، خۆی دەسووتێنێت".
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین گوتیشی "دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی قەڵادزێ و دواتر بەڕێکردنی بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی لە رێگا بەهۆی رێژەی زۆری سووتاوییەوە گیان لەدەستدەدات".
بەگوتەی کەسوکاری ئەو پیاوە، "ماوەی دوو ساڵ بوو، باری دهروونی ناجێگیربووه"، لهسهر رووداوهكەش پۆلیس رێكاری یاسایی گرتووەتەبەر و لێكۆڵێنهوه بهردهوامه.
بهروار: 24/04/2017
3475 جار خوێندراوهتهوه
|