ئەڵمانیا 100 توندڕه‌و ناچار ده‌کات ووڵاتەکەی جێبهێڵن
رۆژنامه‌ی"فرانكفۆرته‌ر الگماینه زۆنتاگ تسایتۆنگ"له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ی نیسانی 2017دا بڵاویكردۆته‌وه له‌كۆی 950 كه‌سی مه‌ترسیدار كه زۆربه‌یان ئیسلامی سه‌له‌فی توندڕه‌ون و له‌سه‌دا 30% ی ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌توركیاوه هاتونه‌ته ئه‌ڵمانیاو به‌پێی ئه‌و پۆلێنكردنهش كه كراوه 100 كه‌سیان لهمهترسیدارترینهكانن بۆسه‌ر ئاسایشی ئه‌ڵمانیا هه‌ر بۆیه ناچار ده‌كرێن كه‌ئه‌ڵمانیا جێ بهێڵن.
شایانی باسه، پێشتر ده‌سته‌ی پارستنی ده‌ستوری ئه‌ڵمانیا ئاشكرایكرد ژماره‌ی سه‌له‌فیه‌كانی ئه‌ڵمانیا گه‌یشتۆته نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س و له‌ناویاندا ژماره‌یه‌كی مه‌ترسیدار هه‌ن و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كاری تیرۆرستی بده‌ن.
رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی له هه‌ر 16 وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمه جیاجیاكانی ئه‌ڵمانیا تائێستا ژماره‌یه‌ك كه‌س لهومهترسیدارانه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان دیپۆرت كراونه‌ته‌وه له‌ناویاندا 13 تونسی و 6 جه‌زائیری و خه‌ڵكی عیراق ومه‌غریب و توركیا‌و نێجیریا‌و سربیاشی تێدایه.
ده‌سه‌ڵاته ئه‌منیه‌كانی ئه‌ڵمانیا پێیان وایه ئه‌و كه‌سانه له‌توانایاندایه كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له‌هه‌ر ساتێك‌دا ئه‌نجام بده‌ن و گومان ده‌كرێ ئه‌وانه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ تیرۆرستاندا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی بن هه‌ربه‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا سێ یه‌كی ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرتی ئه‌ڵمانین.
پێشتریش سه‌رۆكی نوسینگه‌ی فیدراڵی پۆلیسی تاوان"هولگر مونش"له‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ره‌سمی ئهلمَانیا رایگه‌یاند ئه‌و سه‌له‌فیانه له‌ڕووی ئاسایشه‌وه رێژه‌یه‌كی مه‌ترسیدارن.
PUKmedia شیهاب عوسمان/ ئه‌ڵمانیا
بهروار: 23/04/2017
2286 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|