ستۆکهۆڵم خاوێنترین پایتەختی جیهانە
جیهان هەموو ساڵێ لە ڕۆژی 22 نیساندا ئاهەنگی ڕۆژی زەوی دەکاتەوە. یادەکە بەمەبستی پاکو خاوێن ڕاگرتنی ژینگەی زەوی یە.
ڕاپۆرتە جیهانیەکەکانی ئەم دواییە ئاماژە بە پیس بوونی زەوی دەدەن کە لەسەر ژیانی مرۆڤ و بوونەوەران مەترسی گەورەی هەیە.
ڕێکخراوی تەندرووستی جیهان ڕاپۆرتێکی لەسەر 10 خاوێنترین پایتەختی ووڵاتانی جیهان بڵاوکردەوە کە ئەمانەن
1.ستۆکهۆڵم پایتەختی سوید کە لە ساڵەکانی نەودەوە گرنگی بە سەوزایی و کەمکردنەوەی ڕێژەی کاربۆن دەدا.
2. وێلینگتۆن پایتەختی نیوزلەندا.
3. کانبێرا پایتەختی ئۆستراڵیا.
4. ئۆتاوا پایتەختی کەنەدا.
5.ئەدنبەرە پایتەختی سکۆتلەندا.
6. مۆنیفیدیۆ پایتەختی ئۆرۆگوای.
7. تالین پایتەختی ئستۆنیا.
8.هێلسنکی پایتەختی فینلەندا.
9. مۆناکۆ پایتەختی ئەمارەتی مۆناکۆ.
10. مەدرید پایتەختی ئیسپانیا
سکای نیوز
مالمۆکورد
بهروار: 23/04/2017
4798 جار خوێندراوهتهوه
|