37 ئافرەت لە مەساجەکانی هەولێر دەستگیرکران
رووداو - هەولێر 

شەوی یەکشەممە 16-4-2017، لە مەساجەکانی هەولێر 37 ئافرەت  دەستگیرکران، پۆلیسی هەولێریش دەڵێت "بەشێوەیەکی نایاسایی کاردەکەن و مۆڵەتی کارکردنیان نییە".

لە راگەیێندراوێکی پۆلیسی هەولێر سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەو ئافرەتانە هاتووە "لەسەر بڕیاری قائیمقامی شاری هەولێر، هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەم کەسانە دەستیپێکرد کە لە مەساجەکان بەشێوەیەکی نایاسایی کاردەکەن و مۆڵەتی کارکردنیان نییە".

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە "ئەمڕۆ لێژنەیەک پێکهات لە نێوان پۆلیسی رێککاری و زێرەڤانی، بڕیارەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و شەوی یەکشەممە 37 ئافرەت دەستگیرکران و پەڕاوای لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رادەستی یاسا دەکرێن".

به‌روار:  18/04/2017
1484   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   37
کۆی سه‌ردان:   29259182