باکوورى کوردستان دەنگیان بە (نا) دا لە ڕیفراندۆمەکەی تورکیا
باکوورى کوردستان لە ٢٥ پارێزگا پێکهاتووە و هاووڵاتیانى باکوور لە ١٣ پارێزگادا بە نا دەنگیان بە هەموارى دەستوورى تورکیا داوە و لە ١٢ پارێزگاى تریشدا بە بەڵێ دەنگیان بە هەموارەکە داوە، کە دانیشتوانى ئەو ١٢ پارێزگایەش جگە لە کورد نەتەوەى دیکەى وەک تورک و عەرەبی تێدا دەژی.

ئێن ئاڕ تى ڕێژەى دەنگى نا و بەڵێ لە یەک بە یەکى پارێزگاکانى باکوورى کوردستان و پێکهاتەى نەتەوەیى پارێزگاکان بڵاو دەکاتەوە. ئەو پارێزگایەیانە بەپێى مێژوو و جوگرافیا کوردستانن و باکوورى کوردستان پێکدەهێنن. لەو زۆربەى هەرە زۆرى ئەو پارێزگایانەدا کە دانیشتوانەکەى نەتەوەى کوردن دەنگى نا لە پێش دەنگى بەڵێ بووە و لەو پارێزگایانەشدا کە کورد و نەتەوەکانى تر پێکەوە دەژین، دەنگى بەڵێ لە پێش بووە.

لە بەشێک لە پارێزگاکانیشدا جیاوازیى ڕیژەى دەنگى بەڵێ بە بەراورد لەگەڵ دەنگى نا،ڕێژەیەکى کەمە و بۆ نمونە لە پارێزگاى موش دەنگى بەڵێ بە ڕێژەى ١%  لە پێشە.
ئەو ١٣ پارێزگایەى باکوورى کوردستان کە بە نا دەنگیان بە هەموارى دەستوورە داوە بریتین لە: 

١ - پارێزگاى ئارتیڤن ڕێژەى دەنگى نا ٥٣% و دەنگى بەڵێ ٤٦%. دانیشتوانى پارێزگاکە لە نەتەوەکانی کورد و تورک و ئەرمەن و جۆرجى پێکهاتووە.

٢ – پارێزگاى ئەردەخان دەنگى نا ٥٥% و دەنگى بەڵێ ٤٦% و دانیشتوانى پارێزگاکە لە نەتەوەکانى کورد و ئەرمەن و ئازەری و تورک پێکهاتووە.

٣ – پارێزگاى ئیدر دەنگى نا ٦٥% و دەنگى بەڵێ ٣٤% و دانیشتوانى پارێزگاکە لە نەتەوەکانى کورد و ئەرمەن و ئازەرى و تورک پێکهاتووە و کورد تیایدا زۆرینەیە.

٤ – ئاگرى دەنگى نا ٥٦% و دەنگى بەڵێ ٤٣% و زۆرینەى دانیشتوانەکەى لە نەتەوەى کورد پێکهاتووە.

٥ – وان دەنگى نا ٥٧% و دەنگى بەڵێ ٤٢%  و زۆرینەى دانیشتوانەکەى لە نەتەوەى کورد پێکهاتوە.

٦ – جۆلەمێرگ دەنگى نا ٦٧% و دەنگى بەڵێ ٣٢% و زۆرینەى دانیشتوانەکەى لە نەتەوەى کورد پێکهاتووە.

٧- شڕنەخ دەنگى نا ٧١% و دەنگى بەڵێ ٢٨% و زۆرینەى دانیشتوانەکەى لە نەتەوەى کورد پێکهاتووە.

٨ – سێرت دەنگى نا ٥٢% و دەنگى بەڵێ ٤٧% و زۆرینەى دانیشتوانەکەى کوردن و نەتەوەى عەرەبیش لەو پارێزگایەدا دەژین.

٩ – مێردین دەنگى نا ٥٩% و دەنگی بەڵێ ٤٠% و زۆینەى دانیشتوانەکەى کوردن و نەتەوەى عەرەبیش لەو پارێزگایەدا دەژین.

١٠ – ئەلیح (باتمان) دەنگى نا ٦٣% و دەنگى بەڵێ ٣٦% و زۆرینەى دانیشتوانەکەى لە نەتەوەى کوردن.

١١- ئامەد دەنگى نا ٦٧% و دەنگی بەڵێ ٣٢% و زۆرینەى دانیشتوانەکەى لە نەتەوەى کوردن.

١٢ – دێرسیم دەنگى نا ٨٠% و دەنگى بەڵێ ١٩% و زۆرینەى دانیشتوانەکەى لە نەتەوەى کوردن کوردن.

١٣ – هاتاى (ئەسکەندەرون) دەنگى نا ٥٤% و دەنگى بەڵێ ٤٥% و دانیشتوانەکەى لە نەتەوەکانى کورد و تورک و عەرەب و ئەرمەن پێکهاتووە.

ئەو پارێزگایانەى باکوورى کوردستان کە دەنگى بەڵێ بۆ هەموارى دەستوور تیایاندا زۆرینە بووە.

١- قەرس ٥٠% دەنگى بەڵێ و ٤٩% دەنگى نا و دانیشتوانەکەى لە نەتەوەکانى کورد و تورک و ئەرمەن پێکهاتووە.

٢- ئەرزڕۆم ٧٤% دەنگى بەڵێ و ٢٥% دەنگى نا. دانیشتوانەکەى لە نەتەوەکانى کورد و تورک و ئەرمەن پێکهاتوون.

٣ – موش ٥٠% دەنگى بەڵێ و ٤٩% دەنگى نا. زۆرینەى دانیشتوانەکەى لە نەتەوەى کورد پێکهاتووە.

٤- چەولیک (بینگۆل) ٧٢% دەنگی بەڵێ و ٢٧% دەنگی نا. زۆرینەى دانیشتوانەکەى لە نەتەوەى کورد پێکهاتووە.

٥ – بەدلیس ٥٩% دەنگى بەڵێ و ٤٠% دەنگى نا. زۆرینەى دانیشتوانەکەى لە نەتەوەى کورد پێکهاتووە.

٦ – خارپێت (ئەلعەزیز) ٧١% دەنگی بەڵێ و ٢٨% دەنگی نا. دانیشتوانەکەى لە نەتەوەکانی کورد و تورکن.

٧- مەلەتییە ٦٩% دەنگی بەڵێ و ٣٠% دەنگی نا.  دانیشتوانەکەى لە نەتەوەکانى کورد و تورکن.

٨ – سەمسور (ئادیامان) ٦٩% دەنگی بەڵێ و ٣٠% دەنگى نا. دانیشتوانەەکەى لە نەتەوەکانى کورد و تورک پێکهاتوون. 

٩ – ڕحا (ئورفە) ٧٠% دەنگی بەڵێ و ٢٩% دەنگی نا. دانیشتوانەکەى لە نەتەوەکانى کورد و تورک و عەرەب پێکهاتوون. 

١٠ – دیلۆک (عەنتاب) ٦٢% دەنگی بەڵێ و ٣٧% دەنگی نا. دانیشتوانەکەى لە نەتەوەى کورد و تورک پێکهاتووە.

١١ – مەڕەش ٧٣% دەنگی بەڵێ و ٢٦% دەنگی نا. دانیشتوانەکەى لە نەتەوەى کورد و تورک پێکهاتووە.

١٢ – ئەرزنجان ٦٠% دەنگی بەڵێ و ٣٩% دەنگی نا. دانیشتوانەکەى لە نەتەوەى کورد و تورک پێکهاتووە.

ئەمڕۆ ٥٥ ملیۆن و ٣١٩ هەزار و ٢٢٢ دەنگدەر لە تورکیا مافى ئەوەیان هەبوو بەشدارى لە دەنگداندا بکەن بۆ ڕاپرسى لەسەر هەموارى ١٨ ماددەى دەستوورى وڵاتەکەیان.  بۆ ئەو ژمارە دەنگدەرەش ١٦٧ هەزار و ١٤٠ سندوقی دەنگدان دانرابوو.
نالیا

به‌روار:  17/04/2017
1746   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆردومانی شه‌نگال و رۆژئاوای كوردستانی كرد، پێنج پێشه‌مه‌رگه‌ و شه‌ڕڤانێك شه‌هید بوون. بۆدومانه‌كه‌ كاتژمێر 2 درێژه‌ ...
لە ئەنجامی نقومبوونی بەلەمێك لە كەناراوەكانی دوورگەی لێسبۆس لە دەریای ئیجە كە كۆچەرانی هەڵگرتبوو، شەش كەس گیانیان لەدەستدا. بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی فەرمیی ANA-MPAی یۆنان، دوای ئە درێژه‌ ...
ە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، کۆماری ئیسلامی ئێران لە شارەکانی ورمێ، خۆی ، سەڵماس کە دوو نەتەوەی سەرەکی (کورد و تورک) ساڵانێکە پێکەوە ژیانێکی ئاشتیانە و ئارامیان تێپە درێژه‌ ...
ڕووداو - قەڵادزێ لە گەڕەکی ئاشتی شاری قەڵادزێ، هاونیشتمانییەکی تەمەن 76 ساڵ، خۆی دەسووتێنێت و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی قەڵادزێ گیان لەدەستدەدات. شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی ب درێژه‌ ...
لە دەربەندیخان سێ ڕاوچی دەستگیرکران کە یەکێکیان ئەفسەرە لە وەزارەتی پێشمەرگە. سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی ناوخۆ بە "سپی"ڕاگەیاند پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای دەربەندیخان لەلایەن درێژه‌ ...
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، حوکمی ئێعدامی ۷زیندای ئەمنییەتی پەسەند کرا کەسزاکەیان محاربە نییە. بەگووێرەی هەواڵەکە ،عەلیزادە تەباتەبایی پارێزەری دۆسیەی ئە درێژه‌ ...
خەڵك- بەشی هەواڵ وەزیری بەرگری پێشووتری ئیسڕائیل ئاشكرای دەكات، كە ڕێكخراوی داعش تەنها "یەك جار بە هەڵە" بۆردومانی ناوچەكانی ژێر دەستی وڵاتەكەی لە جۆلان كردووە و جەختیشدەكاتەوە، ك درێژه‌ ...
رۆژنامه‌ی"فرانكفۆرته‌ر الگماینه‌ زۆنتاگ تسایتۆنگ"له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ی نیسانی 2017دا بڵاویكردۆته‌وه‌ له‌كۆی 950 كه‌سی مه‌ترسیدار كه‌ زۆربه‌یان ئیسلامی سه‌له‌فی توندڕه‌و درێژه‌ ...
جیهان هەموو ساڵێ لە ڕۆژی 22 نیساندا ئاهەنگی ڕۆژی زەوی دەکاتەوە. یادەکە بەمەبستی پاکو خاوێن ڕاگرتنی ژینگەی زەوی یە. ڕاپۆرتە جیهانیەکەکانی ئەم دواییە ئاماژە بە پیس بوونی زەوی دەدەن درێژه‌ ...
دادگای بەرایی مالمۆ ئەمڕۆ بڕیاری ئازادکردنی ئەو پیاوەی دا کە گومانی سووتاندنی کۆمەڵەیەکی شیعی لە مالمۆ لێ دەکرا، سێپۆ ڕاستەوخۆ دوای بڕیاری دادگا دەستگیری کرد. هەرچەندە بەرپرسی د درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   213
کۆی سه‌ردان:   14604162