دیدارێک لە گەڵ ئیسماعیل تاڵە بانی شاعیردا


سازدانی؛ هوشیار جەمال
 
سەرە تا بابپرسم ئیسماعیل تاڵە بانی کێ یە؟


من ناوی تەواوم اسماعیل عمر عبدلقادرە ساڵی 1978 لەشاری چەمچەماڵ لەدایک بووم قۆناغی ناوەندیم هه ر لەو شارە تەواو کردووە ساڵی 1993 هاتومەتە شاری سلێمانی له یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی لە خانووی کرێدا دەژیم لەساڵی 2006 وە چوومەتە نێو دونیایی شیعرو ئەدەبیاتی کوردییەوە ئەو شیعرەی کە زیاتر منی پێ ناسرام لەمەیدانی کوردایەتی بوو کە لە 17 دەی شوباتدا لە لایەن هوونەرمەند بوورهان مە جیدەوە کرا بە گۆرانی .

چی تۆی بەرەو نوسین برد؟ ئازاردانی مرۆڤە کان هەر لە لایەن مرۆڤ خۆیەوە؟یان عەشقی کچێک؟یان هەر هۆکارێکی تر؟


هه ر مرۆڤێک ئەگەر عیشقی نەبێت یاخوو باگراوندێکی سەقافی مەعریفی له پشتێوە نەبێت ناتوانێت بنووسێت هه ڵبەت منیش پشکێک لەوانەم بەرکەووتووە جا چ خۆشەویستی نیشتیمان بێت یاخوود ڕەگەزی بەرامبەر یاخوود دایک تا دوای هه رچەندە من خوێنەرێکی باش بووم چوونکە خوێندنەوە مرۆڤ دەکات بە بانکی ووشە بە ئەرشیفی ووشە زمانی پاراو دەکات بەڵام دەتوانم بڵێم سوپاسی ئەو کچە ئەکەم کە منی کەمەند کێش کرد بۆ نێوو دونیایی شیعر کە لە ڕابردووداخۆشم دە ویست هه رچەندە بۆ یەکێش نەبووین.

بە دیاری کراوی کەی دەستت بە نووسین کرد ؟


ساڵی 2006 من دەستم بە نووسین کردووە.


شیعر هەلگری چی پەیامێکە؟


شیعر جوانییە خۆشەویستیە گەمەیەکی هه میشەیی نێوو ڕووحی شاعیرە دەروازەیەکە بۆ ووشە قەتیسماوەکانی نێو ڕوحی شاعیر وە دەتوانم بڵێم شیعر زمانێکی تری مرۆڤە چونکە ئەوە شاعیرە کە پەیامەکانی لەکەسێکی ئاسایی جیاوازترە وە شاعیر وێنە کێشە وە شیعر بە پێی سه لیقەو بیرردنەوەو ڕوویاو بینینی شاعیر خاوەنی پەیامە.

هەرکە سێک شیعرەکانی تۆ بخوێنێرەوە بۆچوونێکی سەبارەت بە تۆ لا دروست دەبێت بێزاریە کی زۆر لە ژیان یان توڕە بوونێک لە ژیانی مرۆڤ ئە مە بۆ؟
.من دونیایەکی تایبەت بە خۆمم هه یە لە نوسیندا هه میشە هه وڵم داوە خودی اسماعیل خۆم بم وە ڕاست گۆبم لە گەڵ خۆم بەرامبەرەکانیشمدا بۆ ئەوەی هه میشە بە وێژدانەوە بدوێم ویستوومە خۆشی ناخۆشی هه موولایەک بخمە نێوو ووشەو ڕستەکانمەوە وە خاوەنی هه ڵوێست بم چونکە ئەرک شاعیرو شاعیر بوون خەمی خەڵکە نە بە تەنها خوودی خۆی هه ڵبەت ئەو یاخی بوون و ڕاستگۆیەش جورئەتی خۆی دەوێت ڕەنگە ئەوەی وای کردبێت هه میشە لە کەش و هه وایەکی تووڕەدا بم.

تۆ زۆرجار باس لە ڕەنگە کان دە کەیت ودەڵیت لەم هه رێمه ی ئێمەدا
ئەگەر ڕەنگێک نەبیت لەڕەنگەکان ئاسمانێکت نابێت بۆ فڕین چۆن بە مە گە یشتیت یان خۆت ئاسمانێکت هەیە بۆ فرین؟
هه موومان ئەوە دەزانین کە هه ر تاکێک لە کۆمەڵگایی ئێمە گەر پرۆژەیەکی جوانی هه بێت لە هه ر چوارچێوەیەکدا خۆیی ببینێتەوەو بیەوێ خزمەت بگەینێت ئەگەر حزبێک یاخوود لایەنێک نەکات بە پسۆنسەری خۆیی کاری بۆ ناکرێت لە به ر ئەوە دەبێت ڕەنگێک بیت لە ڕەنگەکان ئەوسا ئاسمانێک دەبێت بۆ فڕین من تا ئێستا باڵم نییە لە بەر ئەوە هه رگێز چاوەڕوانی فڕینێک نابم.

تۆبە شیعری لە مەیدانی کوردایە تی لەڕۆژگاری خۆپیشاندانە کان دا ناسراییت چ هەستێکت هەبوو کە ئەوەی تۆ نوسیت  ببووە شعری سەرزاری هەمووئەوانەی داوای دادپەروەریابن دەکرد؟ ئە گەر بگەڕیتەوە ئەو کاتە هەمان شیعر دەنووسیت؟

.من هه میشە ووتوومە چوار جگەر گۆشەم هه یە هۆنراوەی لە مەیدانی کوردایەتی پێنجەمین جگەر گۆشه مەو شانازی پێوە ئەکەم ئەگەر لە پێناو ئەو شیعرەدا لە سێدارەش بدرێم هه رگیز لێی پە شیمان نابمەوە چونکە ئەوە ئازاروو مووعاناتی ئە و خەڵکە ڕەش و ڕووتەی ئەم هه رێمەی ئەمڕۆیی ئێمەیە وەمافی هیچ ڕەنگ و لایەنێک نییە من تا دواساته کانی ژیانم ئامادەم هۆنراوە بۆ خه ڵک و نیشتیمان بنووسم بەڵام جارێکی تر ئامادە نیم باج لە پێناو هیچ حزب و لایەنێکدا بەم.

شیعربۆ منداڵانیش دە نوسیی کارکردن لە نێو دونیایی پاکی منداڵاندا قورس نیە؟

.بەڵێ شیعرم بۆ مناڵان نووسیوە لە گۆڤاری گووڵەکاندا بڵاو بۆتەوە ئەرکی ئێمەیه کە خزمەتیان بکەین بەڵام دەتوانم بڵێم زمان و وێنا کردن لە شیعری مناڵاندا جیاوازی هه یە چوونکە دەبێت بە جۆرێک بنووسیت کە لەگەڵ دوونیایی ئەواندا بگوونجێت

ئەو شاعیرانە کێ بوون کاریگەریان لە سەر تۆ هە بووە؟ هەندێک جار شیعرەکانت سیمایی یاخی بوونە کانی عە بدوڵا پەشێوی تێدایە بەتایبەت شیعرە سیاسیەکان؟
.من ڕێز لە ووشەو ڕستەو بیرو بۆ چوونی هه موو مرۆڤەکان دەگرم چوونکە پێش هه موو کارێک مرۆڤاییەتی و ڕێز گرتن لەلای من لە هه مووشتێک پیرۆزترە وە هه موومان پێکەوە جوانین تەسیراتی هیچ کەسێکم لە سەر نییە تەنها وێژدانم ئازارم ئەدات گەر ڕاست گۆ نەبم یاخوود ئەو زۆڵم و ستەمەی کەدەیبینم بە زمانێکی شیعری و دیوێکی تردا خوێندنەوەیان بۆ نەکەم چوونکە ئەوە ئەرکی ئێمەی شاعیرە.

تا ئێستا چە ند شیعرت کراوە بە گۆرانی لە لایە ن هونەر مە ندانەوە؟
نزیکەی 12 شیعرم کراوە بە گۆرانی وە شیعری منیش مووڵکی هه مووانە.

تا ئێستا بیرت لەوە نەکردۆتەوە کۆی بەرهەمە شیعریەکانت بڵاو بکەیتەوە لە کتێبێکدا،هیچ ڕێکخراو کەسێک هاوکاری نەکردویی بۆ ئەو مەبەستە؟
لە ئێستادا ئەو شیعرانەی لە بەردەستمدان مووڵکی خۆمن بەڵام کە چووە پێش چاوی خۆێنەر ئەبێت بە مووڵکی ئەوان چوونکە شیعرو دوونیایی شیعر بەر پرسیارێتییە منیش نامەوێت بە کەم کوڕییەوە بیان خەمە پێش چاوی خۆێنەر دەمەوێت بلێم کتێب بە گشتی هێندە پیرۆزن هیچ کات زەمەن و تەمەنیان بەسەر ناچێت وە هه میشە قورسایی بەهاو بون و بوونیاتی خۆیان هه یە بەڵام دوونیایی پێشکەوتنیش کاری کردۆتە سەر کتێبیش بە هۆیی ئەوەی کە زیاترو زووتر دەچێتە بەر دیدی خوێنەران لە بەر ئه وەی کە زۆری و بورییەکی بەرچاویش هه یه به هۆیی نەبوونی فلتەرێکەوە کە ئەم هه موو بێ مانابوونەی پێدا تێبپەڕێت پێم وایە جارێ بەنیاز نیم.

شیعر چی پێ بەخشیت وە چی لێسە ندیتەوە؟
ده مەوێت بە م چوارینەیە وەڵامی ئه م پرسیارەت بدەمەوە....
پرسەم بۆ چییە لەدوای مردنم
په یکەرم ناوێت دروستی کەن بۆم
کەمن لە ژیان بەناو مرۆڤ بم
دوای مردنیشم تەمێکم لە خۆم

لە کۆتایی دا بالە لایەنە کۆمە لایەتیە کە شە وە بپرسم هاوسەر گیریت کردوە؟کاری ئاسایی ڕۆژانە ت چیە؟

بە ڵی هاوسەرم هه یە خاوەنی چوار کوڕم بەناوەکانی هێنەر هاوبیر هاوژیر هێما...وە لە ئێستادا لە شارەوانی سلێمانی لە بەشی بەدواداچوون فەرمانبەرم وە دواووتەمەم لە ناخەوە سوپاسی تەواوی ماندووبوونی ئەم ستافە جوانەو بەڕێزتان ئەکەم کە بە منەوە ماندوو ئەبن نموونەتان زۆر بێت دووبارە ڕێزم بەختەوەر بن.

به‌روار:  15/04/2017
806   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   722
کۆی سه‌ردان:   29260373