تیرۆریستەکەی ستۆکهۆڵم ناوی ڕەحمەتە و بێ ئیقامەشە
مالمۆکورد
سایتەکان
ئەو تیرۆریستەی بە لۆری لە ستۆکهۆڵم چوار کەسی کووشت و نزیکەی 15کەسی تریشی بە سەختی بریندار کرد ، ناوی ڕەحمەت ئەکیلۆڤە و تەمەنی 39 ساڵە و خەڵکی ئۆزبەکستانە.
ئەو دانی ناوە بەوەی ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشە.
ڕەحمەت ساڵی 2014 هاتۆتە سوید و مافی پەنابەری ڕەتکراوەتەوە، دەزگای پەنابەرانی سوید بڕیاری دەرکردن و گەڕانەوەی داوە لە ساڵی 2016.
تیرۆریستەکە پاش رەتکردنەوەی مافی پەنابەری تەنیا ئەدرەسی لەسەر ژنێک بووە و نەزانراوە لەکوێ دەژی.
هەر لەگەڵ گرتنی بە پۆلیسی ووتووە ، کە تاوانەکەی بۆ داعش کردووە تا فشاری بۆردوومان و هێرشەکانی سەر ڕەققە کەم بکرێنەوە.
شایەنی باسە لە مەراسیمی ڕیزگرتن لە قوربانی بێتاوانی کردە تیرۆریستەکەدا ئاڵای کوردستان و ئۆتۆمبێلێکى ڕازێنراو بە ئاڵاکانى یەپەگە و یەپەژە لەناو ئاپۆرەی خەڵکی ستۆکهؤلمدا بوون.
بهروار: 12/04/2017
13104 جار خوێندراوهتهوه
|