نه‌وشیروان مسته‌فا سوپاسنامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كا
نه‌وشیروان مسته‌فا سوپاسنامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات بۆ به‌شداریكردنیان له‌پرسه‌ی خاتو شوعله كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی: سڵاو و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو هاوڵاتیانی كوردستان: له‌خودا داواكارم هه‌میشه خۆش به‌خت بن و نیشتیمانیش هه‌میشه ئاوه‌دان و دوربێت له هه‌موو كاره‌ساتێك، له‌ناخی دڵه‌وه سوپاسی یه‌ك به‌یه‌كی هه‌مو ئه‌و كه‌سانه ئه‌كه‌م كه چ به‌سه‌ردان یان نامه، هاوخه‌می خۆیان بۆ كۆچی دوایی هاوژین و هاوسه‌ری ئازیزم شوعله عه‌لی سه‌عید پیشانداوه. به‌شداریكردنی ئێوه له پرسه‌كه و هاوخه‌میتان بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌مان ئاسوده‌یی و ئارامی پێ به‌خشین و ئه‌وه‌ی به‌بیر هه‌مومان هێنایه‌وه كه كورده‌كان هه‌میشه چۆن له ناخۆشی و تاڵی ژیاندا هاوخه‌م و پشتگیریكه‌ری یه‌كترن. له‌خوا داواكارم هه‌میشه سه‌رفراز بن و هه‌رگیز مه‌رگی ئازیزانتان نه‌بینن و نیشتیمانیش هه‌میشه رووی له ئاسۆی روون بێت و رۆژ به رۆژ به‌ره‌وگۆڕان و پێشكه‌وتن و سه‌رفرازی و ئاشتی هه‌نگاو بنێت. دووباره سوپاس بۆ هه‌موو كه‌س و لایه‌نێكی به‌رێز كه هاوخه‌می ئێمه بوون و به‌پێزانینێكی زۆره‌وه ستایشی هاوخه‌می به‌شداریكردنتان ئه‌كه‌م له پرسه‌ی خوا لێ‌خۆش بوودا. هه‌ربژین و له‌خۆشیدا بن.
براتان نه‌وشیروان مسته‌فا
به‌روار: 26/03/2017
616 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|