شێرکۆ لەسوید بە هەڵە دەرکراوە
شێرکۆ چەند هەفتە لەمەوبەر لە لایەن پۆلیسەوە ڕەوانەی ئیتالیا کرا و بۆ ماوەی دوو ساڵیش ئیزنی گەڕانەوەی بۆ سوید نییە.

هاوکاریی و پەیوەندیی باش لە نێوان دەزگای کۆچ و دەزگای باجدا نییە، ئەمەش هۆکارێکی ئەو گرفتەیە کە بۆ شێرکۆ هاتووەتە پێش.

شیرکۆ مۆڵەتی مانەوە، واتە ئیقامەی وڵاتی ئیتالیای هەیە، گەر ئیقامەی وڵاتێکی ئەورووپات هەبێ دەتوانی لە سوید کار بکەی. شێرکۆش لەگەڵ پاسپۆرتە ئیتالییەکەی ڕیگای سویدی گرتە بەر و ئێرەی بۆ ژیان هەڵبژارد.

بەڵام دوای نۆ مانگ کاری سپی، ڕۆژکیان پۆلیس لەسەر کار شێرکۆیان دەسگیر کرد و دوای ٢٥ ڕۆژ لە گرتووخانە ڕەوانەی ئیتالیایان کرد. ئەمە چوونکە لە سەرەتاوە کارەکانی بە دروستی ڕانەپەڕاندووە.

بۆ بیستنی درێژەی بابەتەکە دەتوانی گوێ لە هەواڵەکە بگری.
به‌روار:  23/03/2017
876   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   693
کۆی سه‌ردان:   29256978