ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ به‌دواداچون بۆ مامۆستا فڕێنراوه‌كه‌ى حاجیاوا ده‌كات
دەستەى مافى مڕۆڤ ڕایگەیاند، بەدواداچوون بۆ مامۆستا فڕێنراوەکەى ناحیەى حاجیاواى سەر بە ئیدارەى ڕاپەڕین دەکات، کە گروپێکى چەکدار لە مزگەوتێکدا دەیفڕێنن.
ئەمڕۆ ٢١ى ئازارى ٢٠١٧ محەمەد گۆمەشینى ڕاشیگەیاند "سدیق عومەر، پێش نوێژ و وتارخوێنى مزگەوتى شێنێیانە لە ناحیەى حاجیاوا، شه‌وی ١٩ى ئازار فڕێنرا و دواى بیستنى هەواڵەکەى، بەفەرمانى سەرۆکى دەستەی نوسینگەى ڕاپەڕینى مافى مرۆڤ ڕاسپێدراوە بۆ به‌دواداچون بۆ هه‌واڵه‌كه و په‌یوه‌ندیكردن به‌لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارەوه".
هەروەها وتوشیەتى "هه‌ر دوێنێ تێمێكى نوسینگه‌ى ڕاپه‌رینى ده‌سته‌کەمان سه‌ردانى ئاسایشى ڕاپەڕینى كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌وان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه گفتوگۆیان كردوه و داواى زانیاریان كردووه، لاى خۆیانه‌وه‌ش ئاسایشى ڕاپه‌رین و حاجیاوا ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه و كه ئاگادارى ئه‌و بابه‌ته‌ن، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌ك كارى ئه‌وان نه‌بووه".
گۆمەشینى ئەوەشى وتووە "ئاسایش بەنوێنەرى مافى مرۆڤى وتووە، هه‌ركه‌سێك كێشه‌ى هه‌بێت یان داواكراو بێت ئێمه به‌فه‌رمى داواى ده‌كه‌ین نه‌وه‌ك به‌و شێوه‌یە بچینه سه‌رى و بیبه‌ین".
وتەبێژى دەستەى مافى مرۆڤ لە زارى ئاسایشى حاجیاوا و ڕاپەڕینەوە وتى "ئاسایش و پۆلیس بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دەستیان به‌لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون کردووە و هەتا ئێستا هیچ سه‌ره‌داوێك نیه و به‌رده‌وامن".
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەو گروپه‌ى کە مامۆستا ئاینیەکەیان فڕاندووە خۆیان وه‌ك ده‌زگاى ئه‌منى ناساندوه و ده‌مامكدار بوون و دوو ئۆتۆمبیلى ژماره مه‌ده‌نیان پێبووه.
سدیق عومەر، پێش نوێژ و وتارخوێنى مزگەوتى شێنێیانە لە ناحیەى حاجیاوا، بەوتەى یەکێک لە خوێندکارەکانى، شەوى ١٩ى ئازار ژمارەیەک چەکدارى دەمامکدار بە جلوبەرگى سەربازییەوە چوونەتە مزگەوتەکەیەوە و بەرەو شوێنێکى نادیار فڕاندویانە.
هەریەکە لەخانەوادەکەى و بەڕێوەبەرى ئەوقافى ڕاپەڕینیش دەڵێن ئەو مامۆستا ئاینییە هیچ کێشەیەکى نەبووە.
نالیا
به‌روار: 21/03/2017
372 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|