كچه‌كه بێ تاوان و سه‌لامه‌ته و كوڕه‌كه‌ش له زیندانه
سۆران عومەر سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان دەربارەی ئەو گرتەی ڤیدیۆییەی کەلە تۆڕە کۆمەڵابڵاوبووەتەوە ڕایگەیاند، ڕوداوەکە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٦دا ڕوویداوە و ئەو کچە پاک و بێتاوانە و گەڕاوەتەوە ناو خانەوادەکەی.
سۆران عومەر لە لاپەڕەی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەربارەی ئەو ڕووداوە نووسیویەتی "هاوسه‌ری كچه‌کە و برایه‌كی ئه‌و گرته ڤیدیۆیان تۆماركردووه وه‌ك به‌ڵگه له‌سه‌ر كچه‌كه، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه له شوێنی داڵده‌دانی هه‌ڕه‌شه لێكراوان ده‌پارێزرێ و پشكنینی بۆ ئه‌نجام ده‌درێ ده‌رده‌كه‌وێ بێ تاوانه و هیچ گرفتێكی نیه، بۆیه هاوسه‌ره‌كه‌ی ڕوبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه و به‌ساڵێك زیندانی سزا ده‌درێ كه‌تا ئێسته له‌زیندانه".
لەبەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی کوردستان هاتووە " پاش ئه‌وه كچه‌كه ده‌چێته‌وه نێو خانه‌واده‌كه‌ی و سوپاس بۆ خوا سه‌لامه‌ته‌و خێزانه‌كه‌شی دڵنیا ده‌بنه‌وه له‌وه‌ی كه پاك و بێ تاوانه".
لە کۆتایی روونکردنەوەکەشدا سۆران عومەر دەربارەی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، گرتە ڤیدیۆییەکە هەر ئەو کات کە ڕووداوەکە ڕوویداوە بڵاوبووەتەوە، بەڵام بەم بەربڵاوییە نەبووە.
پۆلیسی دهۆک دەربارەى گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، ڕایگەیاند، لە دواى ئەوەى ئەو ژنە سکاڵاى لەسەر هاوسەر و براى هاوسەرەکەى تۆمارکردووە دەستگیرکراون و لە ئێستادا بە پێی بڕیارى دادگا دەستبەسەرکراون.
هێمن سلێمان بەرپرسی پەیوەندى و ڕاگەیاندنى پۆلیسی دهۆک بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، ئەو ڕووداوە لە ٢٠ى مانگى حوزەیرانى ٢٠١٦ دا لە سنورى زاخۆ ڕوویداوە، لە دواى بڵاوبوونەوەى ڤیدیۆکەش ئەو ژنە سکاڵای لەسەر هاوسەر و براى هاوسەرەکەى تۆمارکردووە.
ئاماژەى بەوەشکرد، هەر لە دواى تۆمارى سکاڵاکە هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیرکراون و دۆسییەکەیان ڕەوانەى دادگا کراوە.
هێمن سلێمان وتیشی ، دادگا بڕیاری یەک ساڵ زیندانى کردنى بۆ هاوسەر و براى هاوسەرى ئەو ژنە دەرکردووە.
بەرپرسی پەیوەندى و ڕاگەیاندنى پۆلیسی دهۆک ئەوەشی وت، " لە ئێستادا هەردوو تاوانبارەکە لە زیندانن".
ئەوەش لەکاتێکدا لەچەند ڕۆژى پێشوودا گرتەیەکى ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە و کاردانەوەى توند و جۆراوجۆرى بەدواى خۆیدا هێنا،لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت کە پیاوێک وێنەى هاوسەرەکەی دەگرێت و بڵاوى دەکاتەوە، لە ڤیدیۆکەدا پیاوەکە گومان دەخاتەسەر ئەوەى ئەو ژنەى هێناویەتى کە پێشتر کچ بوبێت.
نالیا
ڤیدیۆیەکە لەم لینکەیە
به‌روار: 19/03/2017
3373 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|