بیری" ستۆکهۆڵم "ئەکەم !


بیری 
هەموو ئەو شەقامە پاک وبێگەردانەی ستۆکهۆڵم دەکەم 
کە ئێواران لە دوای ئیشکردن بەشەکەتێکی زۆرەوە بەدەم پیاسەو خەیاڵی کوردستانەوە  تا ئەوسەری "سلوسن "دەڕۆیشتم ..
بیری 
 هەموو ئەو ڕەش پێستە‌ ئەفریقیانە ئەکەم کە لەناو شەمەندەفەرە قەرەباڵغەکان دەمبینین و
بۆنیان لەشیان،شەمەندەفەرەکەی پڕ دەکرد لەبێزاری وجاڕسی..
بیری 
هەموو ئەو زۆربڵێی وچەلەحانیانە ئەکەم .کە سۆماڵییەکان تەلەفونێکی کۆنیان توند دەلکاند بەگوێیەکانیانەوە و
 هەتا دابەزینیش هەر چەنەیان ئەدا و مێشک وکاسەی سەریان لەگەڵ خۆیاندا ئەبردین..
بیری 
چاوی خوماری هەموو ئەو کیژە ڕۆمانیانە ئەکەم ،کە بە گۆڵێکی سورەوە ئەهاتنە سەر ڕێگامان و دەپاڕانەوە گوڵێکیان لێبکڕی..
 بیری 
دەنگی ئۆکۆردۆنی ئەو قەرەجانەی  ئەوروپای شەرقی ئەکەم 
کە لە "تونێل بان" و" پەندەل تۆگەکان "و سەرسوچی شەقام و ناو مۆڵە گەورەکان دەیان کرد به ڕۆژی خۆیان ..
بیری 
هەموو ئەو قەرەجە سواڵکەرانەی بۆسن و یوگوسلافیا ئەکەم کە بەپەرداخێکی نیوە خاڵی پارەوە ئەهاتنە بەردەمت و دەتوانەوە بەسەردەستا  بۆ چەند کرونێ..
بیری 
ساردو سەرمای ناو تونێلەکان ئەکەم ،کە بەیانیان زوو وەکو چۆلەیەکی تەڕبووی ژێر نوا ڕەقی دەکردینەوە ..
بیری 
ئەو بەفر وبارانە زۆرەی سوید ئەکەم .کە چوار فەسڵەی خوا عەرزی وەکو چاوەکانمان تەڕ دەکرد..
بیری 
بۆنی ئەو پاکستانی وهیندیانە دەکەم‌ ،لەگەڵ سڵاو و دەستگوشنیان بۆنی بەهاراتت لێدەهات..
بیری 
ئەو خۆشاردنەوەیەی خۆمان دەکەم لەیەکتری ،کە کوردییەکەمان دەکرد بەسوید و بۆ ئەوەی کەس نەزانێ خەڵکی کوێین..

بیری زۆر یادگاری ستۆکهۆڵم دەکەم .
بیری 
پێکەنینی ئەو کیژە پرچ زەردە سویدییانە دەکەم ،کە سەرێکیان دەجوڵاند و چاوییان دەنوقاند و بزەیەکیان دەکرد وەک سڵاو.
بیری 
ئەو پیرەمێرد وپیرێژنە قۆڵتڕانە ئەکەم، کە بەسارد و سڕییەوە لەقەد وباڵامان ورد دەبوونەوە و وەکو مرۆڤ سەیریان نەدەکردین.
بیری 
هەمووئەو گریانە بەکوڵ و بێکەسیانەی خۆم دەکەم .کە جگە لەخۆم هیچ کەس نەبوو دڵنەوایم بداتەوە.
بیری
هەموو ئەکاتە ئەکەم ،کە دایکم لەتەلەفوندا ئەگریا بۆ دوری من . منیش دوای داخستەوەی تەلەفونەکە بەڕاستی دەمردم ..
بیری 
قیڕە قیڕی ئەو نەوڕەسە دەنگ ناخۆشانەی نزیک دەریاکان دەکەم ،کەبەیانیان زوو بێدارییان دەکردینەوە ،وەک ئەوەی بڵێن ئێرە وڵاتی ئێوە نیە بڕۆن ئێمەش بێزارین لێتان..
بیری 
بینینی ئەو پاپۆڕ وکەشتی و باخیرە گەورانە ئەکەم ،کە لەسەر ڕۆخی دەریا گەورەکان دەهات و دەچوون،ئێمەش هەر بۆ فشە ڕەسمێکمان دەگرت لە تەنیشتیان..
بیری 
هەموو ئەو وێنانە دەکەم .کە بە روویەکی خۆش ودڵێکی مردووە دەمان ناردنەوە بۆ کەس و کارمان ..
بیری 
 پێکەینی هەموو ئەو هاوڕێیانە ئەکەم ،کە بەسەقەتی زمانە سویدییەکەی یەکتری دەتریقاینەوە ..

بیری هەموو شتێکی ستۆکۆڵم دەکەم
بیری
بۆڵە بۆڵی ئەو "کهولیستانە" ئەکەم .کەهەموو قسەیەکانیان ڕستەیەکی تەواوی لێدروست نەدەکرا .. 
بیری 
دەنگی ئەو سەنتورانە ئەکەم، کە قەرەجاکانی ئەوروپای شەرقی ئەیان ژەند و
 لەبەردەم خۆیان پەڕۆیەکیان ڕادەخست بۆ پاروییەک نان..
بیری 
ئەو‌ ژوورە بچوکە چل و هەشت مەترەی خۆم دەکەم کە لە هوندیگە بەڕەش تێیایدا دەژیام ،ئێستا نیوەی خۆمی هەر تیاماوە ..
بیری 
دەنگە دەنگ وقاوقریژکی ئەو دیسکۆیانە دەکەم .کە بەبەردەمیان دەڕۆیشتین کەس‌ساحێبی خۆی‌نەدەناسی.
بیری
 شەوانەی شەممە ویەک شەممەی ستۆکهۆڵم دەکەم .
کەدەبوو بە پارچەیەک مەرجان ومرواری کەدەتگوت  لەسەر سینەک داندراون.
بیری
هەموو ئەو تەڕد و ڕەفزانەی ڕوحکوشتنەی  میگراخون دەکەم .کە بەپۆستە جەرگبڕەکان بۆیان دەناردین و هەزاران جار حورمەتیان دەشکاندین..
بیری 
هەموو ئەو سەرکێشانەی خۆم  دەکەم .کە بێ بلیت سوار تونێل بانەکەکان دەکەوتین و ڕوانیمان لەدەرچەی پەنجەرەکەوە دەبوو بە هەزار
بیری 
هەموو ئەو جەزائیر و مەغریبانە ئەکەم ،
کە دزی دنیایان لە مارکێت و مۆڵە گەورەکان ئەکرد بەبەر چاوی ئێمەوە .
بیری 
یەکەم کەمپی ماشتا ئەکەم ..کە خواردنێکیان دەرخوارد دەداین ،کەئێستاشی لەسەر بێت نازانم چیبوو..
بیری 
ئەو کەمپە ناخۆش و پڕ مەینەتیە دەکەم ،کە وەک زیندانێک  پڕ بوو لە بێزای و بێ ئۆقرەیی .
بیری
 بۆنی بێزاری شەوانی زستانە پڕ بەفر وبارانەکانی ئەکەم .کە پڕ بوون لە دڵەڕاوکێی و خۆخواردنەوە و شەڵاڵ بوون لە بێ ئارامی..
بیری 
هەموو ئەو ئازارانە ئەکەم کە بە بێ ئیقامەیی چەشتم ،کە تائێستاش لەیادم ناچنەوە.
بیری 
هەموو ئەو کارە قورسانە ئەکەم 
کە بەڕەش چوومە ژێرباری و ناچار بووم کە بیانکەم.
بیری
 ئەو خواردنە سارد وسڕانەی ئەکەم .کە زۆر بەپەلە بەسەر پێوە لەکاتی‌ئیشدا ئەمانخواردن ..
بیری 
هەموو ئەو قەرەباڵغی وسەرقاڵی و ڕاکردنانەی ناو سەنتەر دەکەم ،کە هەندێک جار خۆمان لەبیر دەچوو ..
بیری 
ئەو هاوڕێ تازانەم ئەکەم کە هەر یەکە و لە وڵاتێکەوە ،سەفەر فڕێیدا بوونە ئێرە ..
بیری
ئەو ئاهەنگە کوردییانە ئەکەم ،کەهیچ کات نەبوو بە بێ کێشە کۆتایی پێبێت ..
بیری 
ئەو فارسە هیچ و پوچانە دەکەم، کەلەگەڵ هەر کێشەیەکی بچوک دنیایان لێدەکردییە جەهەنەم ..
بیری 

داناز عەبدولڕەحمان 


به‌روار:  19/03/2017
1219   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان, دادگای سزای قورسی شاری هامبورگی ئەڵمانیا, سزای دوو ساڵ و نۆ مانگ زیندانی بۆ “زەکی ئەروغڵو” ، سیاسەتمەداری کورد خه لكى باكورى كوردستان دە درێژه‌ ...
سوید یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بە بەھەشتی دیموکراسی و مافی مرۆڤ ناسراوە. زۆر لە دانیشتوانی سەر زەوی وەکو مۆدێلێکی تایبەتی لە بواری ڕێزگرتن لە مافەکانی ئینسان و بیمەی کۆمەڵایەتی سەیری درێژه‌ ...
SV: سڵاو کاک ئەحمەد AR Ahmad Rajab Svara| I går, 16:09 Du پێشمه‌رگه‌ی دێرین حه‌مه‌ سه‌عید قه‌ره‌داغی ماڵئاوایی لێكردین هاورێ حه‌مه‌ سعید حاجی محه‌مه‌د ناسراو به‌ { درێژه‌ ...
ئامارێکی نوێی ناوەندی ئاماری یەکێتی ئەورووپا (Eurostat)، دەریدەخات کە سوید لە ساڵی ٢٠١٧ هاتووەتە پلەی هەشتەمی ئەو وڵاتانەی پەناخوازان ڕووی تێدەکەن. ئەمە بە پێی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی س درێژه‌ ...
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەڵەتی (Amnesty International) توانیویە هەندێک زانیاری بەدست بێنێ سەبارەت بە ناوەرۆکی ئەو سکاڵانامەی دۆزگەری کۆماری تورکییە لەدژی چالاکانی مافی مرۆڤ تۆماری کرد درێژه‌ ...
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ ڕێکەوتی ۲۷ی پووشپەڕی۱۳۹۶ی هەتاوی،لەشاری ئیلام لەڕۆژهەڵاتی کوردستان،کەسێکی نەناسراو تێزابی ڕژاند بەسەر ۳کەسدا کەدۆخی خەسار بەرکە درێژه‌ ...
دوێنێ دادوەرێک لە ئەستانبول بڕیاری زیندانییکردنی ئەو سویدییەی دا کە بە مەبەستی پەروەردەکردنی چالاکوانانی مافی مرۆڤ سەردانی تورکیەی کردبوو. پێش لە دوو هەفتە سویدییەک لەگەڵ نۆ کەس درێژه‌ ...
ڕاپۆرتە هەواڵی ئەدەبی لە هۆڵەنداوە‌: دیالۆگی نێوان نوسەرانی کورد لە هۆڵەندا و مێزگردێک بۆ نوسەر و وەرگێڕ شەفیقی حاجی خدر دەربارەی خەرمانی کتێبە وەرگێڕاوەکانی له‌ هۆڵی یانه‌ی کو درێژه‌ ...
بە پێێ ڕاپۆرتێک کە ناوەندی هاوکاریی ئۆکسفام(Oxfam) بڵاوی کردووەتەوە، سوید باشترین وڵاتە کە توانیویەتی بەرەنگاری نایەکسانی دارایی ببێتەوە. بەڵام سەرەڕای ئەوەش جیاوازیە چینایەتییەکان درێژه‌ ...
قەحبە* چێژ فرۆش دۆلارەکانی دەدا؛ بە باوەشێنێك ، بۆ دایكی. بە شووشەیەك بۆن ، بۆ گه واده که ی. بە دەستەیەك قەڵەمی رەنگ ، بۆ كوڕه كەی بە قاتێك جل و جانتایەك، بۆ خوێندكارێكی هەت درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   175
کۆی سه‌ردان:   15310108