شیرین. ك و دڵپاك تاهیر رێزیان لێنرا

مالمۆکورد

وەك دوو ژنە رۆژنامەنووسی چالاك و لێهاتوو لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا، وەك دوو هاوسەری دوو رۆژنامەنووسی شەهید، لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رێژلێنانی بۆ هەر دوو خاتوون شیرین ك و دڵپاك تاهیر كردو سەری رێزی بۆ دانەواندن..

بۆ رۆژی جیهانی ژنان ولەچوارچێوەی رێزلێنانەكانی لقی سلێمانی لەسنووری كارو چالاكیەكانی پایتەختی رۆشنبیری.. لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان سەردانی دوو كەڵە ژنی كارامەو لێهاتووی بواری میدیاو رۆژنامەگەرییان كردو رێزو سوپاسو ستایشی سەرجەم رۆژنامەنووسانیان گەیاندە ئەو دوو قارەمانەی كە چیرۆكی ژیانو بەسەرهاتیان لەیەكەوە زۆر نزیكە..

دڵپاك تاهیر كە نزیكەی سێ دەیەیە سەرقاڵی كاری میدیاییەو هاوسەری شەهید كەریم عوسمان ـە كە رۆژنامەنووس و هونەرمەند بوو، توانی بەسەربەرزی مناڵەكانی پەروەردە بكات و پێیان بگەیەنێت، هاوكات كاری میدیاو رۆژنامەنووسیش بكات، بۆیە لقی ساێمانی لە حزوریدا سەری رێزی دانەواندو لۆگۆی سەندیكای پێبەخشی..

هاوكات هەر رۆژی 15/3/2017 سكرتێری لق و ئەندامانی ئەنجومەنی لق سەردانی خاتوو شیرین كەمال ناسراو بە شیرین ك كردو رێزو وەفای سەرجەم رۆژنامەنووسانیان گەیاندە ئەو خاتوونە رۆژنامەنووسەی كە هاوسەری دڵشاد مەریوانی هونەرمەندو رۆژنامەنووس بەدەستی جەلادەكانی بەعس شەهید كرا.. ئەم خاتوونە رۆژنامەنووسەش ساڵانێكی زۆر سكرتێری نووسینی رۆژنامەی كوردستانی نوێ بوو توانی ناوێكی ئەدەبی و میدیایی بۆخۆی دروست بكات و سەربەرزانە مناڵەكانی بەجوانترین شێوە پەروەردە بكات.. ئەم خاتوونە نموونەی ژنی تێكۆشەرو ئازای كوردە كە هەقە هەموو میللەت رێز لە خەباتو قوربانی بگرێت.. سكرتێرو ئەندامانی ئەنجومەنی لقی سلێمانی لەحزوری ئەم خانمە ئازایەشدا وەستانو لۆگۆو دیاری رۆژنامەنووسانیان پێبەخشی و هیوایان خواست ژنانی كورد چاو لەم خاتوونە بكەن..

ئەم دوو خانمەی ئەمڕۆ رێزیان لێنرا دوو نموونەی زۆر جوانی ژنی میدیاكارو رۆژنامەنووسی كوردن كە بەشەرەفێكی گەورەوە شانازیی بەشەهیدبوونی هاوسەرە رۆژنامەنووسەكانیانەوە دەكەن و خۆشیان بەردەوام لە خەباتی میدیایی دانەبڕان و توانیان ببنە سیمبولێكی ئازاو بوێرو بەجەرگ لەگۆڕەپانی سیاسی و میدیاییدا، بۆیە وەك پیاو وەك كورد وەك رۆژنامەنووس سەری رێز لەبەردەم ئەم دوو ژنە شۆڕشگێڕەدا دادەنەوێنین..

فۆتۆ: حەمە عومەر

https://www.facebook.com/sulaymaniy.sandika/
به‌روار:  18/03/2017
554   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   198
کۆی سه‌ردان:   29220853