خۆکوژی 5 پەنابەر و هەوڵی 80 جاری تری پەنابەرانی فینلەندا
مالمۆکورد
دەزگای پەنابەرانی فینلەندا ئاشکرایان کرد کە 5 پەنابەر لەساڵی پاردا 2016 خۆیان کووشتووە. کە پێشتر تەنیا خۆکوژی 1 پەنابەر ڕاگەینرا بوو.
دەزگای دەروونی فینلەنداش دەلێ لە ئیمساڵیشدا هەوڵی خۆکوژی پەنابەران هەبووە.
دەزگای پەنابەری فینلەندا دانی بەوەدا نا کە 70 هەوڵی خۆکوژی پەنابەران لە پاردا و 10 هەوڵی خۆکوژی لە ئیمساڵدا ڕوویان داوە.
زۆربەی هەوڵەکان لەکاتی ڕەتکردنەوەی مافی پەنابەری دەدرێن لە ترسی دەرکردن و ناردنەوەیان.
لە شاڵاوی کۆچکردنی پەنابەران بەرەوە ئەوروپا نزیکەی 32000 پەنابەر ڕوویان لە فینلەندا کردووە ، کە زۆربەیان کورد و ئێراقین.
ئیرۆپرێس
بهروار: 17/03/2017
4795 جار خوێندراوهتهوه
|