سویدییەکان ترەمپیان خۆشناوێت
لەسەدا 80 ی سویدییەکان سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپیان خۆشناوێت، تەنها لە سەدا 10 ترەمپیان پێ باشە لە سەدا 10ەی دیکە هیچ ڕایەکیان نییە.

ئەمە بەپێی پێوەری ڕایگشتیی (Novus) کە لەسەر داوای بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت ئەنجام دراوە. ئەنجامی ئەم پێوانەیە تا ئێستا وێنەی نەبووە، سیۆرەن هۆلمباری سیاسەتناس کە زانکۆی یۆتۆبۆری دەڵێت پێشتر لەو جۆرە پێوانانەمان سەبارەت بە ڕایگشتیی سوید بەرامبەر بە سیاسەتوانانی جیهان لە سویددا ئەنجام داوە، بەڵام ئەمە یەکەمجارە ڕای خەڵکی هێندە نێگەتیڤ بێت سەبارەت سیاسەتمەدارێک.

لەو پێوانەیەدا دەرکەوتووە کە پیاوان، کرێکار و دانیشتوانی باشووری سوید کەمتر نێگەتیڤن بەرامبەر ترەمپ، هەموو پارتە سیاسییەکانی نێو پەرلەمانی سویدیش جگە لە پارتی دیموکراتەکانی سوید (Sverigedemokraterna) هەموو دژ بە ترەمپن.

سیۆرەن هۆڵمباری سیاسەتناس دەڵێط لە ئەمەریکاش لایەنگرانی ترەمپ زیاتر کلاسی کڕێکار و گرووپی پیاوانن کە بۆ نموونە سیاسەتی پەنابەریی دەخەنە ژێر پرسیارەوە. واتا پرسەکانی، بێکاریی، پەنابەریی و نەتەوەگەریی و بازرگانیی ئازاد کە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکەی ئەمریکای دیاریی کرد هەمان ئەو پرسانەیە کە لە پێوانەکانی سویدیشدا لە پاڵپشتیی بۆ ترەمپدا ڕەنگ دەدەنەوە
لینکی هەواڵ
به‌روار:  15/03/2017
811   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   348
کۆی سه‌ردان:   29232463