زوھەل دەمیر یەکەم کوردە لەبەلجیکا دەبێتە وەزیر

بارزان حسن / برۆکسل
بۆیەکەم جار لەمێژوودا کچە کوردێکی خەڵکی شاری دەرسیمی باکوری کوردستان ،پاش نیوەرۆی دوێنێ  لەکۆشکی پاشایەتی بەلجیکا بەئامادەبوونی (فلیپی دووەم )پاشایی بەلجیکا و چارلس میشیل سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا بەرەسمی  سوێندی یاسایی خوارد و وەکو وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری لەناوبردنی ھەژاری بەلجیکا دەستنیشان کرا.

ھاوکات چارلس میشێل سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا کە لەپۆستێکی تایبەت لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرو فەیسیبوک بڵاوی کردۆتەوە چەند وێنەیەکیش بڵاوکردۆتەوە و نوسیویەتی، ھیوادارم بە دانانی (زوھەل دەمیر)وەکو وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری لەناوبردنی ھەژاری ببێتە ھۆی کەمکردنەوەی ھەژاری و دابینکردنی یەکسانی کارکردن بۆ ھاووڵاتیان بەشێوەیەکی زانستی.
زوھەل دەمیر تەمەنی ٣٧ ساڵەو لەساڵی ٢٠١٠ ئەندامی حیزبی ھاوپەیمانی فلامانیی بەلجیکا بووە، دواتر لەساڵی ٢٠١٢ بۆتە سەرۆکی شارەوانی شاری ئەنتوێرپن ، لەپاشان لەساڵی ٢٠١٤ بووە  ئەندامی پەرلەمانی بەلجیکا،

هەروەها زوھەل پێش ماوەیەک لەلایەن بارت دی ویفر سەرۆکی پارتی ھاوپەیمانی فلامانیی کە ئەو حیزبە زۆرینەی حکومەتی بەلجیکای پێکھێناوە  پاڵێوراەى بۆ پۆستی  وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری لەناوبردنی ھەژاری کە ئەمە پۆستێکی نوێ یە لەناو حکومەت  ، دواتر ئەو پاڵێوراوە پێشکەش بە دەسەڵاتی پاشایەتی وحکومەت کرا بۆ ئەوەی رازەمەندی لەسەر دەربڕن و لەکۆتایشدا قبوڵ کرا.
نالیا
به‌روار:  25/02/2017
1025   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   334
کۆی سه‌ردان:   29254043