ئیقامەی کار لە سوید کەم دەکرێتەوە
ئەمڕۆ پارتی سۆسیالدیموکراتەکانی سوید سیاسەتی خۆیان تایبەت بە کۆنگرێسی داهاتوودا ڕاگەیاند.
جێگەی باسە سیاسەتی سۆسیال دیموکراتەکان یایبەت لە بە کۆنگرێسەکەیان کە بڕیارە لە بەهاریە ئەمساڵدا ببەسترێت زیاتر لە ٢٠٠٠ پێشنیاز لەخۆ دەگرێت. یەکێک لەو پرسانە تایبەت بوو بە پەنابەران و ژنانی بیانی کە دەبێت لە بازاڕی کاردا دابمەزرێن. هاوکات دەرکردنی قازانج لە قوتانخانەکاندا ڕێگری لێ بکرێت، بەڵام لە بواری تەندروستی و چاودێری بەساڵاچوواندا ئاماژە بەم هەنگاوە نەکراوە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە یاسای کۆچ پێوستی بە ڕێکخستەوەوە هەیە و سۆسیال دیموکراتەکان ئەماژە بەوە دەکەن کە دەبێ گرنگیەکی زۆر بە بواری هاونگونجی بدرێت. بۆ ئەوەی ئاستی بێکاری لە نێو بیانیاندا کەمبکرێتەوە باس لە جێبەجێ کردنی چەن پێشنیاز کراوە کە پێویستە لە کۆنگرێسەکەدا تاوتووێ بکرێ. لەوانە:
کار ئاسانی بۆ کۆمپانیاکان بکرێ هەتاوەکو پەنابەران دابمەزرێنن. سنوودارکردنی پێدانی ئیقامەی کار بە کەسانێک لە دەرەوەی وڵاتەوە دەیانەوێ لە سوید کار بکەن. لە جێگەی ئەوان دەبێ ئەو کارە ئاسانانەی کە ئەمڕۆ بوونیان هەیە، بەو بیانیانە بدرێن کە لە سویددا دەژین. لەم ڕووشەوە سۆسیال دیموکراتەکان دەڵێن، هەموو ئەو کەسانەی توانای کارکردنیان هەیە، دەبێ کار بکەن. هەروەها نابێ سیاسەتی کۆچی سوید بەراورد بە یەکێتی ئەورووپا جیاوازی زۆر هەبێت. لەهەمان کاتدا سوید دەبێ دەرفەتی ناوخۆی هەبێ کە بتوانێ گەرەنتی خۆش بژێووی بەو پەنابەرانەی لە سویددا هەیە بدات.
شرۆڤەکاری سیاسەتی ناوخۆی ڕادیۆ سودید فرێدریک فورتێنباخ سەبارەت بە ڕێچکە سیاسەتی نوێی پارتی سۆسیال دیموکراتەکان دەڵێت.
من پێموایە سۆسیال دیموکراتەکان لە ڕوانگەی ئەو پێشنیاز و هەواڵانەی ئەمڕۆ ڕایانگەیان ئەو بە هاوڵاتیان بگەییەن کە ئەوان سەقامگیری ئاسایش و یاساو ڕێسایان لە وڵاتدا دەوێت. ئەمەش زیاتر بەبۆچوونی من پەیووندی بەوەوە هەیە کە نزیکی کاتی هەڵبژاردن دەبینەوە و بۆنی هەڵمەتی هەڵبژاردنی لێ دەکەم.
یەکێکی دیکە لەو پێشنیازانە لە تووندکردنەوەی یاساکان دژی تاونکاری و بەگژا چوونی گرووپە تاوانکارەکانە. حکومەت ڕایگەیاندووە کە ئەوان چەندین یاسای نوێ بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە تاوانکاران دێننە بواری جێبەجێ کردنەوە. لەم ڕوانگەیەشەوە سەرۆکوەزیرانی سوید ستێفان لوێڤێن ڕایگەیاندووە کە ئەوان وەک بەرد ڕەق دەبەن بەرامبەر تاوانکارن
لینکی هەواڵ
بهروار: 24/02/2017
5393 جار خوێندراوهتهوه
|