ئایا دەر ئەکرێین ئەی پەنابەری ئازیز لە ئەڵمانیا.؟
مالمۆکورد
ئایا دەر ئەکرێین ؟
وەڵامی ئەو پرسیارەی کە هەموو سانیەیەك لێم دەکرێت:
هاوفەیسبووکانی مەحبوب و خۆشەویست
ئەی پەنابەری ئازیز لە ئەڵمانیا.
هەر هەواڵێک لەسەر بەزۆر ناردنەوە یان دەرکردنت دوای رەفز و بگرە پێش رەفزیش
کە لەهەر واڵ و ماڵ و سایت و ڕۆژنامە و تیڤی و فیزی و نازانم چی دەر ئەچێت.
تەنها قسەی نەستەقەو هێشتا تەنها گفت و گۆی پێش هەڵبژاردنە و نەچوەتە باری جێ بەجێ کردنەوە. دورە لەمەترسی لەسەر تۆی چاوگەش.
.................................
ئەوەی هەیە تەنها هەوڵی گەراندنەوەی بەزۆری ئەفغانیەکانە،
کە لەئێستا دا لەچەند هەرێمێک راگیراوە.
کورد و ئێراقی تا ئێستا نەکەوتووەتە بەر باس و لێکۆڵینەوە
دوور بن لەشەرو ئاژاوەو خراپەکاری و تەزویرات.
بەهێمنی بژین
.......................
پێویست بەوە ناکات باری دەرونی خۆت و خێزانت بخەیتە حاڵەتی ئینزاری جیمەوە
گومان لەوەیا نیە کە ئەمە ووڵاتی خۆیانەو بەپێی پێویست بڕیاری لەسەر دەر ئەکەن
بەڵام هێشتا نـــۆرەی تۆی کوردی خێر لەخۆ نەدیوو نەهاتووە
بەش بەحاڵی کورت و هەژار مەعلوماتی خۆم بۆی ناچم و پێش بینی ئەوەش ناکەم
بە تۆپزی بکرێنە ناو فرۆکەوە و بەرەو نیشتمانی دایك بەزۆر ملێ
خواردنی ناو فرۆکەتان دەرخوارد بدەن.
......................
نە تۆ و نە من بەرەو پەنجەمۆری بایۆمەتری ناڕۆینەوە
دانیشە و خۆت خەریکی خوێندن و مناڵ بەخێو کردن بکەو
نانێکی بێ منەتی هەیە، بیخۆ وەكو ئەو حەشامەتە.
...................
بیرم کەوتەوە: من (سیروان بابان) نــەمـــعـــاش خۆری ئەم و ئەو حوکمەتەم
(نە حوکمەتی کوردی و نەئەڵمانی)و نەئەش بم.
من بەپارەی خۆم ئەخۆمەوە.. ئەمە بۆ جیلی ئاڵتوونیە.
نەئەم کارانەشم بۆ ئەوەیە کە کێ وکێ دەنگم بۆ بدات.
چونکە بەندە جگە لەم لەتە پۆستانەی فەیس بووك، بەتەمای هیچ پۆستی دی نیم
و بەحاڵی خۆم گەلێ ڕازیم.
لەبەر ملیۆنێك هۆکار
ئاواتمە خۆش گوزەران بن
لــــــــــــۆ مەعلومات:
وێنەکەش هەر لـــــــۆ فیز دامناوە، وەك مەعلومە لەلای مەعالیتان
ئا لەو ئـــیــتــحاد ئەوروپیەی تەك خۆمانە.
کە ئەو وەڵین دەرسمان لەسەری نوسی.
...............................
بمێنن
یەك سانیە پێش 24.02.2017
سیروان بابان
بهروار: 24/02/2017
11277 جار خوێندراوهتهوه
|