ئەو کەسەی لە مالمۆ پارەی بۆ داعش کۆدەکردەوە زیندانی دەکرێت
یاوێکی تەمەن ٣٤ ساڵ ئەمڕۆ لەلایەن دادگای سەرەتایی مالموێوە لەسەر داوای پارە کردن و کۆکردنەوەی پارە بۆ داعش (IS) حوکمی شەش مانگ زیندانی بۆ دەرکرا.

ئەو پیاوە بەپێی دادگاییەکە لە ڕێگەی فەیسبووکەوە خەڵکی هانداوە کە پارە بۆ (IS) داعش بنێرێت هەتاوەکو بتوانن چەک و تەقەمەنی پێ بکڕن.

ئەمەش یەکەم جارە لە سویددا کەسێک لەسەر تاوانی دابینکردنی ئابووری بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان حوکم بدرێت.

جێی باسە ئەو پیاوە گومانەکانی ڕەت دەکردەوە، بەڵام هەر بەپێی دادگاییەکە کە پشتی بە بەڵگەکان بەستووە، ئەو پیاوە ڕێگەی یەکێک لە ژمارەی حسابییەکانی خۆیەوە خەڵکی هانداوە کە هاوکاری دارایی بۆ تاوانی ترۆریستی بنێرن. هەروەها ئەو بەڵگانەش ئاماژەی پێکراوە کە خەڵکی هانداوە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە دوو کەسەوە بکرێت کە یەکێکیان ناوی لە لیستی تیرۆریستیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەورووپادا هەیە. هەروەها ژمارەی تەلەفۆنەکانیشی بڵاو کردۆتەوە.

ئەو پیاوە تەمەن ٣٤ ساڵە نیشتەجێی ناوچەیەکی دەرەوەی شاری مالموێییە.
لینکی هەواڵ
به‌روار:  23/02/2017
1563   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   108
کۆی سه‌ردان:   29237298