شارەوانی هولتسفرێدی سوید پارەی پەنابەرانی بڕی
شارەوانی هولتسفرێد بۆ ئەوەی ڕێگری لەو پەنابەرە تازەهاتووانەی ئیقامەیان وەرگرتووە  بۆ شارەوانییەکە بکات کۆمەکی کۆمەڵایەتی پەنابەر تازەهاتووەکانی بڕی.

شارەوانی هولتسفرێد بە ئەنقەست یاساکای خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی پێشێل کرد و کۆمەکی کۆمەڵایەتی پەنابەرە تازەهاتووەکانی شارەکەی بڕێ بۆ ئەوەی لەو شارەوانییە نیشتەجێ نەبن، بەڵام دەرئەنجامەکە بە پێجەوانەوە بوو. ڕێژەی پەنابەرە تازەهاتووەکانی کە نیشتەجێی شارەوانییەکە بوون کەمی نەکردووە.

لە کۆتایی مانگی ١٢ ساڵی ڕابردوودا لیژنەی قەیرانەکانی شارەوانی هولتسفرێد بڕیاریدا کە بەشی وەرگرتنی پەنابەران دابخات. هاوکات ئەو پەنابەرە تازانەی کە ئیقامەیان وەرگرتووە و بار بۆ شارە دەکەن کۆمەکی کۆمەڵایەتی (försörjningsstöd) پێ نادات. لەم ڕووەشەوە شارەوانییەکان یاساکای خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی پێشێل دەکات.

 هولتسفرێد لەم ساڵانەی دوایدا بەشێوەیەکی بەرچاوە هاوڵاتی نوێ بەمەبەستی نیشتەجێی بوون ڕوو تێکردووە. ئەمەش بووە بەهۆی کەمبوونەوەی خانوو لەو شارەوانیەیدا. هاوکات ئەو پەنابەرانەی دەیانەوێ فێری زمان بن، ئەوا دەبێت ماوەیەکی زۆر لەسەردا بووەستن هەتاوەک جێگەیان لە خوێندنی زمانی سویدی بۆ بیانیان (sfi) پێدەدرێت.  شارەوانییەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئاستی بێکاری لە نێو ئەو پەنابەرانەی ئیقامەیان وەرگرتووە لە شارەوانییە گەشتۆ لە %٤٠.

ئێستاش ئەو پەنابەرانەی کە تازە چوونەتە ئەو شارەوانییە هیچ پارە یان کۆمەکێکیان لەلایەن ئەو شارەوانییەوە ناکرێت و پەنابەران لەلایەن کۆمەڵەی پاراستنی خەڵک لە شارەوانی هولتسفرێد (Civilförsvarsförbundet i Hultsfred) بە کیسە یان عەلاگە خواردن بۆ پەنابەران دەبەن. شێرکۆ برۆ، لەپاش دوو ساڵ ژیان بردنە سەر لە کەمپی پەنابەران و لە پاش وەرگرتنی ئیقامە چووەتە شاری هولتسفرێد و نیشتەجێی بووە. بەڵام ئێستا هیچ هاوکارییەکی ئابوور لەلایەن ئەو شارەوانییەوە ناکرێ و دەڵێت.

 

  هەڵەیەکی گەورەم کردووە کە بۆ ئێرە بارەم کرد. پێموابێ شارەوانییەکە مانیان گرتووە. بەڵام ئەگەر بێت و هاوکاری دارایم نەکرێت ئەوا ناچار دەبم لێرە بار بکەم، چوونکە کرێی خانووم نییە.

شارەوانی هولتسفرێد بۆ وەرگرتنی کۆمەک ڕێنمایی پەنابەرانییان کردووە کە دەتوانن داوای هاوکاری لە شارەوانییەکانی دیکە بکەن، شێرکۆ یەکێکە لەو کەسانەی داوای هاوکاری لە شارەوانییەکانی دیکە کردووە، بەڵام داخوازینامەکەی ڕەتکراوەتەوە. هەروەها شارەوانی هولتسفرێد ڕایگەیاندووە کە پێدەچێ پەیامەکەی ئەوان بە درووستی بە پەنابەرە تازەهاتووەکان نەگەشبێت کە شارەوانییەکەمان ئەم بڕیارە داوە

هەتاوەکو ئێستا ڕێژە ئەو پەنابەرانەی ئیقامەیان وەرگرتووە و ڕوو لە شارەوانی هولتسفرێد دەکەن کەمی نەکردووە. ئەمە سەرەڕایی بڕیاری شارەوانییەکە کە نە کۆمەکی ئابووری بە پەنابەران دەدات وە نە خانووشیان بۆ دابین دەکات.
لینکی هەواڵ
به‌روار:  23/02/2017
5825   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   932
کۆی سه‌ردان:   29256035