خوێنه‌ری ژمارەی یە کە می گۆڤاری كو‌لتور مه‌گه‌زین بن
هوشیارجە مال
مالمۆکورد
(كو‌لتور مه‌گه‌زین) گۆڤارێكی وه‌رزی كولتورییه و (پڕۆژه‌ی كولتوری ) ده‌ریده‌كات، ئه‌م پڕۆژه كولتورییه شوێنی سه‌ره‌كی و فه‌رمی له‌شاری له‌نده‌نه و له‌كوردستان و دونیادا كارده‌كات. پلاتفۆرمێكه بۆ كو‌لتور و فه‌رهه‌نگی كوردی، به‌هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و كوردی كاره‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه. خاوه‌نی دوو گۆڤاری ئه‌لكترۆنی و گۆڤارێكی چاپكراوه له‌كوردستان. ئێستا ژماره یه‌كی له‌كتێبخانه سه‌ره‌كیه‌كاندا ده‌ستده‌كه‌وێت.
لە لێدوانیکی تایبەت دا سە بارەت بە ئامانج و ناوە ڕۆکی ئە م گۆڤارە نووسەر وڕۆشنبیر ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین ڕایگەیاند:
چه‌نده‌ها نوسه‌ر و شێوه‌كار و هونه‌رمه‌ندان به‌زمانی ئینگلیزی و كوردی له‌سه‌ر هه‌ردوو پێگه‌ی ئه‌لكترۆنی ئۆنلاین ( كو‌لتور پڕۆجێكت - Project Cutltur) و (كو‌لتور مه‌گه‌زین ) كاره‌كانی خۆیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه. له‌هه‌ر هه‌ردوو پێگه‌كه‌دا و هه‌روه‌ها گۆڤاره چاپه‌كه، نوسینه‌كان و بابهتهكان له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و پێداچوونه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت، پاشان بڵاوده‌بنه‌وه .
كۆی (پڕۆژه‌ی كولتوری) بونیادنانی كایه‌كی نوێیه بۆدروستبوونی هۆشیاریه‌كی نوێی كوردی، تێدا (هۆشیاری جێنده‌ری و فێمینیستی) ئه‌و لینكه ونبوویه له‌ڕووی فیكری و ئه‌ده‌بی وهونه‌ریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئه‌م گۆڤاره و كۆی پڕۆژه‌ی كولتوری، بڕوای بههیراكیهتی له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه نییه، به‌ڵكو نوسه‌رانی هه‌ر ژماره‌یه‌ك ده‌سته‌ی نوسه‌رانی ئهوژمارهیهن . ئه‌وانه‌ی له‌پشت ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه كارده‌كه‌ن: (باران- ستۆكهۆلم \ هۆزان مه‌حمود- له‌نده‌ن \ دیار عه‌بدولعه‌زیز- دهۆك \بڵند فاتیح - ستۆكهۆڵم \ داستان به‌رزان - سلێمانی \ میران ئابراهام -هۆڵاند \ ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین - له‌نده‌ن )
بابه‌ته‌كانی ئه‌م ژماره‌یه پێكهاتووه له‌م بابه‌تانه؛
به‌شی جێنده‌ر و فێمینیزم
ماسکەکانی حەرەمسەرای هاوچەرخ – به‌یان سه‌لمان
واتا و كورته‌یه‌ك له مێژووی توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ر هۆزان محمود
بنه‌مای سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زدار ئه‌ڤین عه‌زیز
پیاوگهراییهكان (نێرینه‌ییه‌كان) چین؟ بەختیار ڕەشید
به‌شی هزری ڕه‌خنه‌یی
یاخیبوون له ناوه‌ڕاسته‌وه هاوار موحه‌مه‌د
زۆڵیزم ، بهدهعبابوون و كۆپی شۆپی پاتریاركیهت .. (بۆچی بارزانی به‌دیلی نییه؟) ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین
به‌شی ڕه‌خنه لیتراتور و هونه‌ر
فێرناندۆ ئاراباڵ و دوو قۆناغی جیاواز داستان به‌رزان
چیرۆک و دیرۆک (بەدواداچوون) باران
به‌شی لیتراتور
شکاوە لە ناو مندا شتێک هیوا قادر
من بارانم . باران
دڵی ژن فاروق هۆمه‌ر
وه‌رگێڕان
ڕاپۆرتێک بۆ ئەکادیمیا - فرانتس کافکا لە ئەڵمانیەوە: بەکر عەلی
بهروار: 23/02/2017
918 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|