پۆلیسی سوید بەشوێن ئەم پیاوکوژە کوردە دەگەڕێ کە ناوی گەرمیان قادرە
مالمۆکورد
گ. م
بەرواری 4 مانگی ئاپڕیلی 2016 لاوێکی ئەفگانی؛ رامین شێرزای؛ لە شاری یەڤلێ بە تڕۆمبێلێک بە رۆژی نیوەڕۆ دەفڕێنرێ و دەکوژرێ؛ تڕۆمبێلەکەش دەسووتێنرێ. دوو هەفتە دوای رووداوەکە؛ کرێکارانی دارستان لاشەی شێرزای دەدۆزنەوە. پۆلیس دەکەس بە تۆمەتی کوشتن و ڕفاندن و تاوانی ناموس تۆمەتبار دەکەن. نۆیان ئەمڕۆ سەعاتی یازدە لەبەردەم دادگاد؛ کە ماوەیەکە گیراون؛ تۆمەتەکانیان خوێندرایەوە. دەهەمین کوڕێکی کوردی کوردستانی باشورە؛ عێراقی؛ گەرمیان خەلیل؛ دادگا وا ناوەکەی دەخوێندێتەوە؛ بەڵام ئەو وەک زۆرینەی عێراقیەکان ناوێکی تریش لە دەمی داخوازیی پەنابەریدا گوتووە. ئێستا هەڵهاتووە و پۆلیس لەڕێی ئینتەر پوڵەوە سۆراخی دەکا و داوای یارمەتیش بۆ دۆزینەوەی لە خەڵک دەکا،
درێژەی هەواڵەکە
بهروار: 23/02/2017
10325 جار خوێندراوهتهوه
|