ئەڵمانیا په‌نابه‌ران دیپۆرت ده‌كاتەوە گەر نێگەتیڤ وەرگرن
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیا، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌نگاوێك ده‌ربڕیوه، كه دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه خێرا ده‌كات، داواكاری مانه‌وه‌یان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه. پڕۆژه یاساكه، پڕۆسه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه داواكاری مافی مانه‌وه‌یان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، خێراتر ده‌كات و ده‌شبێته‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زیاتر په‌نابه‌ر دیپۆرت بكرێنه‌وه. ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا، بڵاویكرده‌وه ئه‌مڕۆچوارشه‌ممه، گروپێك په‌نابه‌ر كه ژماره‌یان 50 كه‌سه له میونیخه‌وه به‌ره‌و كابوڵ دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه. له‌ماوه‌ی ڕابردودا، ئه‌ڵمانیا ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری ئه‌فغانی دیپۆرتكرده‌وه، ئه‌وه‌ش ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه بوه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێیانوایه ئه‌فغانستان وڵاتێكی ئارام نیه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك ویلایه‌تی ئه‌ڵمانیا، كه ئێستا په‌نابه‌ران دیپۆرت ده‌كه‌نه‌وه ڕه‌تیان كردوه‌ته‌وه‌و په‌نابه‌ره ئه‌فغانیه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان.
کەی ئێن ئێن
به‌روار: 22/02/2017
3972 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|