تەلەفۆنێکی شەوانەڕۆژ بۆ مناڵانی پەنابەری تازەهاتوو کراوەتەوە لە کۆمۆنی ترۆڵهێتان
لە دوای ئەوەی کە منداڵێكی ئەفگانیی تازەهاتوو لە خانەیەکی سەرپەرشتیی منداڵانی پەنابەر لە کۆمۆنی ترۆڵهێتان خۆی کوشت کۆمۆنەکە نیگەرانن و لە هەوڵی باشکردنی بارودۆخی ئەو منداڵانەدان. ئەو خانەی سەرپەرشتییەی ئەو منداڵەی لێ دەژیا چۆڵ کرا و منداڵە پەنابەرەکان گوازرانەوە بۆ شوێنێکی دیکە.

جێی باسە تا ئێستا دوو منداڵای دیکە هەوڵێ خۆکوشتنیان داوە و سەید نیکلوند بەرپرسی کاری ئیداریی لە کۆمۆنی ترۆڵهێتان دەڵێت کێشەکە ئەوەیە کە لەو خانەی سەرپەرشتییانە نزیکەی 30 منداڵی تێدایە کە 24 سەعات پێویستیان بە یارمەتییە و چاودێرییە بۆ ئەوەش دەبێت 30 کارمەندت هەبێت ئەوەش لە حاڵێ حازردا دابینکردنی زەحمەتە.

بەڵام بۆ زیادکردنی پشتگیرییەکان و یارمەتیدانی ئەو منداڵە تازەهاتووانە کە باری دەروونیان باش نییە و نائارامن، لە دوێنێوە کۆمۆنی ترۆڵهێتان هێڵێکی تەلەفۆنیی کردۆتەوە کە منداڵانی پەنابەر بیستوچوار سەعات دەتوانن هەر کات پێویستیان بێت تەلەفۆن بکەن و داوای ئەو یارمەتییە بکەن کە پێویستییانە، یاخود ئەگەر هەست بکەن هاوڕێیەکانیان باری دەروونیی باش نییە. ئۆسا لوند داڵکڤیس بەرپرسی خانەکانی سەرپەرشتی منداڵان دەڵێتت.

بەبیر دێنمەوە خانەی سەرپەرشتیی منداڵانی پەنابەری تازەهاتوو بۆ ئەو منداڵانەیە کە بەتەنها هاتوونەتە سوید و باری دەروونیان بە جۆرێک نائارامە یاخود پێویستییان بە پشتگیری و چاودێریی تایبەتە.

ئەمەش ژمارەی تەلەفۆنەکەیە.

073-348 99 66
به‌روار:  17/02/2017
3432   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   286
کۆی سه‌ردان:   29253862