منداڵانی پەنابەر کە ئیقامەیان نییە نابێ هاوسەرگیری بکەن
حکومەت ڕێگری لەو هاوسەرگیریانە دەکات کە لەگەڵ منداڵانی پەنابەر کە ئیقامەیان نییەو لە دەرەوەی وڵات ئەنجام دراوە.

لە کۆنفرانسێکدا تایبەت بە پرسی ڕێگە گرتن  لە هاوسەرگیری منداڵان، توندووتیژی بەپاساوی شەرف، خەتەنەکردنی کچان و هاسەرگیری زۆرەملێ وەزیری پرسی منداڵان و یەکسانیی، ئۆسا ڕینگنێر یە چەند خاڵێکی نوێی تایبەت بە هاوسەرگیر منداڵ ڕاگەیاند و بەبەشی کوردی ڕادیۆی سویدی وت.

 -         حکومەت دەیەوێ کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆمەڵایەتی و نەخۆشەوانی  بەرنامەداڕێژییەکی نوێ لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردنی لەگەڵ ئەو حاڵەتانەی کە تایبەتە بەو منداڵە پەنابەرانەی کە هاوسەرگیریان کردوە ئەنجام بدات. هەروەها دەمانەوێ شارەوانییەکان لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر رەوشی ئەو منداڵانە ئەنجامبدرێ و شیکاری لەسەر چۆنێتی کارکردن لەگەڵ ئەم پرسەدا کراوە ڕوون بکرێتەوە.  ئەمە پرسێکی گرنگە بەلای من و حکومەتەوە. لەبەر ئەوەی منداڵ لە سویددا نابێ هاوسەرگری کردبێ، نابێ وەک هاوسەردار پێناسە بکرێ و نابێ لە ژیانی هاوسەرێتیدا بێ. لەبەر ئەوە ئەو منداڵانەی بۆ سوید دێن و دایک و باوکیان لەگەڵدا نییە دەبێ بەیەکچاو سەی بکرێن، واتە وەک منداڵی بەتەنهاهاتوو.

 لەو کۆنفرانسەدا کە وەزیری ناوخۆ ئەندەرش ئیگێمان و وەزیری پرسی منداڵان و یەکسانیی، ئۆسا ڕینگنێر تێیدا بەشدارن باس لەوە دەکرێت کە چۆن بەر بەو جۆرە تووندوتیژییە و هاوسەرگیریی منداڵان بگیرێت.

جێگەی باسە لە کۆنفرانسەکەدا چەندی ڕێکخراو، شارەوانی، دەستگەی کۆچی سوید، دەستگەی کاروباری فێرگەکانی سوید، نوێنەری پرسی پاراستنی مافەماکنی منداڵان، منداڵپارێزی سوید بەشدار بوون.

گفتووگۆ لە نێوان ئەو دەستگەو ڕێکخراوانەدا ئەنجامدرا کە بەچی شێوەیەک هەوڵ بدرێت ڕێگری لە هاوسەرگیری منداڵ، توندووتیژی بەپاساوی شەرف  و خەتەنەکردنی کچان و هاسەرگیری زۆرەملێ بگیرێت.

بۆ نمونە چۆن هاوکاری ئەو منداڵە پەنابەرانەی هەتاوەکو ئێستا ئیقامەیان وەرنەگرتووە و هاوسەرکانیان لەگەڵیاندا ئێستا لە سویددان بکرێت. هەندێک لە دەستگەکان ڕووبەڕووی ڕەخنە بوونەوە، لەوانە دەزگای کۆچ کە لالەیەن نوێنەری پاراستنی مافی منداڵان کە ئاماژەی بە روشی ئەو منداڵە پەنابەرە کچانە کرد کە لە وڵاتەکانی خۆیان ناچاری هاوسەرگیری زۆرەملێ کراون دەبێ هاوکاری تایبەت بکرێن و نابێ پشتگوێ بخرێن. لەوەڵامدا دەستگەی کۆچ سەرەڕایی ئەوەی ئاماژەیان بە جێبەجێکردنی یاسا کرد، هاوکات تیشکیان خستە سەر کێشەیەک کە تایبەت بوو بە تەمەنی کچان کە بەپێچەوە کوڕانەوە. کچان

لە کۆنفرانسەکەدا باسی ئەو پرسە کرا کە چەندین سکاڵا لەسەر هاوسەرگیری زۆرەملێ کراوە، بەڵام هەتاوەکو ئێستا لە یەک حاڵەتدا تاوانکارەکان حوکمدراون.

جێی باسە سێ ساڵ بەر لە ئێستا یاساکان لە سویددا تایبەت بە هاوسەرگیری منداڵان تووندکراویەوە، بۆ نمونە منداڵان ڕێگەنادرێ هاوسەرگیری لەگەڵ منداڵی تەمەن خوار ١٨ ساڵدا ئەنجام بدرێت. بەڵام هەتاوەکو ئێستا چەند دەرفەتێک لە یاسادا تایبەت بە هاوسەرگیری کردن لەگەڵ منداڵدا ماوە، بۆ نمونە ئەگەر هاوسەرگیرییەکە لە دەرەوەی وڵات ئەنجام درابێ ئەوا دەکرێ ڕێگەی پێبدرێ، بۆیە ئێستا حکومەت دەیەوێ ئەو بۆشایەش نەیەڵێتەوە. هەر بۆ ئەم مەبەستە ئۆسا ڕێنگنێر دەڵێ ڕۆژی هەینی لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی نێو پەرلەمان کۆدەبێتەوە  دەڵێ.

 

-         ڕۆژی هەینی لەگەڵ وەزیری داددا لەگەڵ پارتەکانی نێو پەرلەمان بێجگە پارتی دیموکراتەکانی سوید کۆ دەبینەوە و ئەم پرسە واتە لێکۆڵینەوەکە تاوتوێ دەکەن، بەڵام ئێمە ئامادەین کە بڕیاری تەواو ی لەماوەیەکی نزیکدا لەسەر ئەم بابەتە بدەین، چوون بەلای ئێمەوە پرسێکی گرنگە.
لینکی هەواڵ
به‌روار:  15/02/2017
3637   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
پاش دەسپێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین و دەوروبەری وەزیری دەرەوەی سوید نیگەرانی خۆی دەربری و ئەمەش کاردانەوەی جۆراوجۆری لە نێو کوردان دا لێکەوتەوە. دوانیوەڕۆی رۆژی درێژه‌ ...
هێزەکانى سوپاى تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر گوندی خەراب ڕەشک لە ناوچەى دێرێکى سەر بە قامیشلۆ و شەڕڤانان بەرەنگاریان بوونەتەوە. ‎میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان بڵاویانکردەوە، هێزەکان درێژه‌ ...
خەندان- زانیار مەلازادە کەمێک لەمەوبەر گەنجێک لەناو شاری ھەڵەبجە چوار کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی خۆی کوشت. بەپێی وتەی کەسوکاری کوژراوەکان چوار کەس کوژراون. لەئێ درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان چەندین نوسەر، ڕۆشنبیر، ئەکادیمیسییەن و دەرهێنەری بەناوبانگی جیهان لە بارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، درێژه‌ ...
زۆربەی تەقە و کوشتنەکانی ساڵی پار، لە شوێنە گشتییەکان ڕوویان داوە. ئەمە پێداچوونەوەیەکی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت نیشانی دەدات. لە دوای ئەوەی کە پیاوێک لە پیتزێریاییەک ل درێژه‌ ...
ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان سوپاى تورکیا دووباره‌ ده‌ستى کرده‌وه‌ به‌ تۆپبارانکردنى عه‌فرین به‌وه‌ش ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژه‌ عه‌فرین تۆپباران ده‌کات. سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ج درێژه‌ ...
شارپرێس: وتەبێژی یەپەژە ڕایدەگەێنێت "لە میانەی شەڕەکانی ڕزگارکردنی شاری ڕەققەدا ٦٠٠ شەڕڤانی ژن کوژراون. ئەمڕۆ پێنج‌شەممە نەسرین عەبدوڵڵا وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپ درێژه‌ ...
دوو کەس بە گومانی تەقینەوەکەی دوێنیی گەڕەکی روسەنگۆرد لە مالمۆ دەستگیر کراون. ستێفان سینتێیوس بەرپرس لە دەستگەی پۆلیسی مالمۆ لە کۆنگرەیەکی مێدیاییدا دەڵێ ئەوەی ڕووی دا زیاتر توو درێژه‌ ...
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە تورکیا کرد پرۆسەی سەربازی لە شاری عفرین ئەنجامنەدات. هێزەر ناورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: هانی تورکیا دەدەن زیاتر چاو بخاتە سەر بە درێژه‌ ...
سوپای توركیا گوندی زۆرمخاری خۆرئاوای شاری كۆبانی له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ سه‌ختی تۆپباران ده‌كات. ئاژانسی فوراتنیوز له‌ زاری سه‌رچاوه‌كانی ناو یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گ درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   185
کۆی سه‌ردان:   16240706