13ی فێبروەری رۆژی‌ جیهانی‌ رادیۆیه‌
زیاتر لە 44 هەزار ڕادیۆ لەسەرتاسەری جیهان هەیە و % 75 ی وڵاتانی دواكەتووش  ڕادیۆ لە ماڵەكانیاندا هەیە، لەڕێگەی موبایلەوە،  ڕادیۆ گەیشتۆتە % 70ی دانیشتوانی زەوی . ڕێكخراوی یۆنسكۆ ڕۆژی 13ی شوباتی وەك ڕۆژی جیهانی ڕادیۆ دیاریكردوە كەهاوكاتە لەگەڵ دەستپێكردنی یەكەم پەخشی ڕادیۆی نەتەوەیەكگرتوەكان لە ساڵی 1946 دا بەڵام پێشنیاری ڕۆژی جیهانی ڕادیۆ لەلایەن ئیسپانیەكانەوە كراوە . ئامانج لە دیاریكردنی ڕۆژی جیهانی ڕادیۆ بەرزنرخانی ئەو خزمەتەیە كەلەڕێگەی ئەم ئامێرەوە پێشكەش بە مرۆڤایەتی كراوە. یەكەم ڕادیۆ لە بیستەكانی سەدەی ڕابردوو دەركەوت، ڕێكخراوی یۆنسكۆ ڕۆژی 13ی شوباتی وەك ڕۆژی جیهانی ڕادیۆ دیاریكردوە كەهاوكاتە لەگەڵ دەستپێكردنی یەكەم پەخشی ڕادیۆی نەتەوەیەكگرتوەكان لە ساڵی 1946 دا بەڵام پێشنیاری ڕۆژی جیهانی ڕادیۆ لەلایەن ئیسپانیەكانەوە بوە. ئامانج لە دیاریكردنی ڕۆژی جیهانی ڕادیۆ بەرزنرخانی ئەو خزمەتەیە كەلەڕێگەی ئەم ئامێرەوە پێشكەش بە مرۆڤایەتی كراوە وەك ئامێرێكی پەیوەندی بۆ كارئاسانی و یەكتر ناسین لە نێوان وڵاتاندا و گەلانی جیاوازو گوا ستنەوەی هەواڵ و زانیاری لە نێوانیاندا.  ڕادیۆ بەشداریەكی بێ وێنەی لەگواستنەوەی زانیاریی و بڵاوكردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆشنبیریی و مافی مرۆڤ كردوەو هەر لەسەرەتای بیستەكانی سەدەی ڕابردوەوە تائێستا ئەم ئامێرە توانیویەتی شان بەشان ڕووداوە سیاسیەكانی جیهان و شۆڕش و جەنگ و ململانێكان لەهەموو كیشوەرەكاندا هەنگاو بنێت. لەڕێگەی ئامێری ڕادیۆوە سەركردە گەورەكانی جیهان توانیویانە جێ پەنجەی خۆیان لەمێژووی مرۆڤایەتی دیاریبكەن، بە تایبەت ڕادیۆی ( بی بی سی)  كە بارەگاكەی لەلەندەنی پایتەختی بەریتانیا بوو.   لەئێستادا كەبەسەردەمی ژمارەكان ناسراوەو  ژمارەیەكی زۆر لەهۆكاری ڕاگەیاندن هەیە، ڕادیۆ بەپلەی یەكەم دێت كە زۆرترین كەس لەسەرتاسەری جیهان گوێی لێ دەگرن و گرنگی پێدەدەن.  بۆیەكەمجار ئیسپانیا پێشنیاری كرد 30ی ئۆكتۆبەر بكرێتە  ڕۆژی جیهانی ڕادیۆ، ئەوەش بۆ بڵاوكردنەوەی  چیرۆكێكی ( جی وڵز) دەگەڕێتەوە بەناوی (جەنگی هەسارەكان) كەباسی لەداگیركردنی زەوی دەكرد لەلایەن بونەوەرانی مەریخەوە، ئەو چیرۆكە كەلەكاتی بڵاوكردنەوەی هەواڵەكاندا بڵاودەكرایەوەو ماوەكەی كاتژمێرێك بوو  هەرایەكی زۆری لەنێوان گوێگراندا بڵاوكردەوە بەوەی كە گوایە چیرۆكەكە ڕاستیە. خۆرخی ئەلبارێز ، سەرۆكی ئەكادیمیای ڕادیۆی ئیسپانی ئاماژە بەوەدەكات،یەكێك لە خاڵە گرنگ و جیاوازەكان كە ڕادیۆ لە هۆكارەكانی دیكەی ڕاگەیاندن جیادەكاتەوە ئەوەیە كەڕادیۆ ئازادانەو بەنرخێكی هەرزان  ڕووماڵی دەرەوەی سنوورەكان دەكات بۆ سەرتاسەری جیهان. ئەلبارێز، ئاماژە بەناوی چەندان زاناش دەكات لەمێژووی ڕادیۆدا كە ڕۆڵێكی گەورەیان هەبوە لەبەشداربوون لە دۆزینەوەی شەپۆلە كارۆ موگناتیسیەكان و داهێنانی ئامێری تەلەگراف كەسەرەتایەك بوو بۆ دۆزینەوەی ڕادیۆ لەوانە: هاینریش هێرتسی ئەڵمانی، ماركۆنی ئیتاڵی ، ئۆلیڤەر لۆدجی بەریتانی، سیرفیرا بافیرای  ئیسپانی ، شاندرا بوزی هەندی.  ڕاستی و ژمارە  • زیاتر لە 44 هەزار ڕادیۆ لەسەرتاسەری جیهان هەیە  • % 75 ی وڵاتانی دواكەتوو ڕادیۆ لە ماڵەكانیاندا هەیە  • لەڕێگەی موبایلەوە،  ڕادیۆ گەیشتۆتە % 70ی دانیشتوانی زەوی   • بۆ ئەو ژنانەی كەناتوانن بچنە قوتابخانە ڕادیۆ باشترین هۆكارە  • هاوڵاتیان لەڕێگەی شەپۆلەكانی  FM , AM)  ( ەوە زیاتر گوێ لە ڕادیۆ دەگرن وەك لە ڕێگەی موبایل و مانگی دەستكرد یاخود سەتەلایت یان ئینتەرنێت. 
کەی ئێن ئێن
به‌روار:  13/02/2017
1076   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   258
کۆی سه‌ردان:   29252903