ڕەگەزنامەی سویسری ئاسان وەردەگیرێ
خەندان-

هاوڵاتیانی سویسیرا  رۆژی یەكشەممە دەنگیاندا لەبەرژەوەندی ئاسانکردنی پێدانی ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتە بەنەوەی سێیەمی ئەو کۆچبەرانەی لەوێ دەژین.

لەوڵاتی سویسیرا تەنها لەدایکبوون تێیدا بەس نییە بۆ ئەوەی بە هاوڵاتییەکی ئەو وڵاتە هەژماربکرێیت، بەڵکو هاوڵاتییە نا-سویسرییەکان دەبێت لانی کەم 12 ساڵ لەو وڵاتەدا بمێننەوە بۆ ئەوەی مافی داواکردنی ڕەگەزنامەیان هەبێت. سەرەڕای ئەوەش تاقیکردنەوەی چاوپێکەوتنی حکومیش داواکراوە کە پارەیەکی زۆری دەوێت.

لەراپرسییەکەی ئەمڕۆدا لەسەدا 59ی سویسرییەکان دەنگی بەڵێ-یان دا بۆ ئاسانکردنی ئەو یاسایانە.

بەپێی پرۆژە نوێیەکە نەوەی سێیەمی کۆچبەران کە لەسویسرا لەدایک بوون و دایک و باوکیان یاخودا باپیرانیان لەوێ ژیاون، چیتر پێویستیان بەتاقیکردنەوەو چاوپێکەوتنی حکومەت نابێت بۆ وەرگرتنی ڕەگەزنامە.

لایەنگرانی ئەو یاسا نوێیە ئاماژە بەوە دەکەن کە ناکرێت داوا لەکەسانێک بکرێت بیسەلمێنن لەگەڵ ئەو کۆمەڵگایەدا تێکەڵبوون لەکاتێکدا لە وڵاتەکەدا لەدایکبوون و هەموو ژیانیان لەوێ بەسەر بردووە.

بەشێک لەوانەی دژایەتی یاسا نوێیەکە دەکەن دەڵێن کە بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەی سویسری بەشێوەیەکی ئاسان لەلایەن کۆچبەرانەوە وڵاتەکە بەرەو "ئیسلامیبوون دەبات.

ئەنجامی راپرسییەکەی ئەمڕۆ شکست بوو باڵی راستەڕەوی سویسرا کە هۆشداریی دابوو کە ئەوە هەنگاوی یەکەمە بۆ ئەوەی سەرجەم کۆچبەرانی ئەو وڵاتە کە لەسەدا 25 کۆی دانیشتوانی سویسرا پێک دێنن، بەفەرمی ببنە ببنە خاوەنی ڕەگەزنامە.

به‌روار:  13/02/2017
5621   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   673
کۆی سه‌ردان:   29231001