کوردێکی سوید بۆ وەرگرتنی خەڵاتی وێنەی ساڵ ناوزەد کراوە
لە پێشبڕکێ باشترین وێنەی ساڵ ٢٠١٧ بێزاڤ مەحموود کە فۆتۆگرافە یەکێکە لەو کاندیدانەی تایبەت بە خاڵاتی باشترین تاکە وێنە دەستنیشان کراوە.

بێزاڤ مەحموود بە ڕەچەڵک کوردەو خەڵکی شاری دهۆکی باشووری کوردستان. بێزاڤ یەکەم جارییەتی کە ناوزەد دەکرێت. هاوکات ئاماژە بە ناوزەد کردنی دەکات و دەڵێت.

         خۆشحاڵم و هەست بە شانازی دەکەم کە ناوزەد کراو، گرنگ نییە من خەڵاتەکە بدەست بهێنم یان نا. یەنها ناوزەد کردنم خۆ سەرکەوتنە.  

جێی باسە ساڵان پێشبڕکێی وێنەی ساڵ لالەیەن، یانەی وێنەگرانی بواری چاپەمەنی (Pressfotografernas Klubb) ڕێکدەخرێت.  خەڵات لە ١٣ بواری جیاجیادا لەلالەین لیژنیەکی تایبەتەوە دەبەخشرێتە باشترین وێنەی ساڵ، بۆ نمونە تاکە وێنە، دۆکۆمێنتاری، ڕێپۆرتاژ و چەند بوارێکی دیکە دەبەخشرێتە وێنەگران. جێی باسە چەندین وێنەگری ناسراوی ڕۆنامە بەناوبانگەکانی سوید وەک ڕۆژنامەی ئافتۆنبلادێت، داگێنس نیهێتەر و داگێنس ئیندووستر ناویان دەستنیشان کراوە. 

ساڵی ٢١٠٤ بێزاڤ مەحموود بە مەبەستی پرۆژەیەک دەگەڕێتەوە کەمپی دۆمیز لە دەرەوەی شاری دهۆک. سەرەڕایی ئەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ پەنابەران دەباتەوە، لەوێ چەندین وێنەی ئاوارەکان دەگرێت. یەکێک لەوانە، وێنەی منداڵێکە کە بەرگێکی سووپەرمانی پۆشیوە.

 ئەو وێنەیە لە پێشانگای  فۆتۆگرافیسکا هوێست ساڵۆنگێن نمایشکرا، پاشان ئەکتەری بەناوبانگ لاسێ ئۆبێری ئەو وێنەی بۆ مۆزەحانەکەی خۆی لە بێزاڤ وەرگرتووە. بێزاڤ مەحموود زیاتر لەبواری وێنەی دۆکۆمێتاری خۆی بینیوەتەوە.
لینکی هەواڵ
به‌روار:  09/02/2017
1393   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   896
کۆی سه‌ردان:   29247500