٩٠ کەمپی پەنابەر لە سوید سووتێنراون
ساڵی ڕابردوو بەگشتی ٩٢ کەمپی پەنابەر کە هەندێکیان پەنابەری لێ بووە و هەندێکیشیان دەستنیشان کراون وەک کەمپ ئاگریان تێبەردراوە.

ئەم بابەتە ئەمڕۆ بەشی هەواڵەکانی تەلەفیزیۆنی سوید بڵاویکردەوە. پۆلیس ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە نیوەی ئەوە ئەو کەمپانەی ئاگریان تێبەردراوە لەلایەن کەسانی نەناسراوە و ئەنجامدراوە.

هەروەها پۆلیس ئاماژەیشی بەوە کردوە کە بەهۆی بەرفراوانی ئاگرەکانەوە نەتوانراوە بەڵگە لەسەر ئەو کەسانەئ ئەنجامدەری ئەو تاوانەن دەست بکەوێ.

ئەمەش یەکەم جارە ئاماری ئەو کەمپانەی لە سویددا ئاگریان تێبەردەدرێت بڵاو دەکرێتەوە، لەبەر ئەوا نازاندرێت کە ئایا ڕێژەی ئەو کەمپانەی دەسووتێنرێن زیادی کردووە یان کەم.
لینکی هەواڵ
به‌روار:  08/02/2017
2176   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   762
کۆی سه‌ردان:   29251858