ڕەخنە لە دەستگەی کۆچی سوید دەگیرێت لەسەر پەنابەران
دەستگەی کۆچ سوید لەسەر  چۆنێتی مامەڵە کردن لەگەڵ کۆچبەران لەلایەن  دەستگەی چاودێر گشتی دارایی ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە.

دەستگەی چاودێر گشتی دارایی (Riksrevisionen) ڕەخنەی تووندیان ئارستەی دەستگەی کۆچ (Migratiosnverket) و چەندین دەستگەی حکومی دیکە کردووە. بەتایبەت لە ڕوانگەی هاتنی شەپۆلی کۆچبەران لە پایزی ساڵی ٢٠١٥ دا کە حکومەت نەیتوانیوە بەشێوەیەکی گونجاو مامەڵە لەگەڵ کۆچبەراندا بکات. ئەمەش بووە بەهۆی ئەوەی چەندین منداڵی بەتەنهاهاتوو ڕووبەڕووی مەترسی بوونەوە. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە لە ڕووی ئاماددەی و هاوکارییەوە دەستگە حكومییەکان کەمووکورتیان زۆر بووە. ئەم بابەتە لە ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەردا بڵاو کراوەتەوە

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە دەستگە حکومییەکان لەوەکاتەدا ئەرک و ڕۆڵی خۆیان نەزانیوە کە لە چی پێکدێت و بەشێوەیەکی خاو ئەرکەکانیان ڕاپەڕاندووە. ئەم لەکاتێکدا کە هەفتانە ١٠٠٠٠ کۆچبەر دەهاتنە سوید. بەتایبەت دەستگەی کۆچ کە بە ئاگا بووە کەم گۆڕانکاری و ئامارانە. دەستگەی چاودێر گشتی دارایی ئاماژەی بەوەش کردووە کە دەستگەی کۆچ زیاتر بایەخی بە ئەرکی ئاسای خۆی داوە لە کاتێکدا کێشە لەبواری هەماهەنگیدا بەتایبەت لە ڕووی هاوکاری کردنی کۆچبەرانەوە هەبووە.
لینکی هەواڵ

به‌روار:  07/02/2017
2444   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   363
کۆی سه‌ردان:   29259508