لە سوید 110 ڕووداوی کوشتن هەبووە

لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا ڕووداوەکانی کوشتن بەهۆی تووندوتیژیی گرووپە تاوانکارەکانەوە زیادی کردووە.

بەشی ئۆپەراسیۆنە نەتەوەییەکان لە دەستگەی پۆلیس (Nationella operativa avdelning-NOA) راپۆرتێکیی بەراییان تایبەت بە سکاڵا و رووداوەکانی کوشتن بەهۆی تووندوتیژییەوە لە ساڵی ڕابوردوو ئامادە کردووە، لەو راپۆرتەدا دەرکەوتووە کە دیاردەی تووندوتیژیی کوشندە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

تەنها لە ماوەی ساڵی پاردا 110 رووداوی کوشتن هەبووە. میکایل ڕیینگ تاوانناس لە دەستگەی پۆلیس بەو سکاڵایاندەا چۆتەوە کە ساڵی رابوردوو تۆمار کراون و دەڵێت بە شێوەیەکی گشتیی پەیوەندیی بە گرووپە تاوانکارییەکانەوە هەیە کە لەم چەند ساڵەی دواییەدا تووندوتیژییەکانیان بە مەبەستی کوشتن بووە.

بەگشتی ڕێژەی ناوەندیی کوشتن لەم دوو ساڵەی دواییدا هەر ساڵێک 30 ڕووداوی کوشتن هەبووە. ئەمە ئەگەر بەراورد بکەین بە ساڵانی نەوەدەکان هەر ساڵێک چوار رووداوی لەو شێوەیە هەبووە. هەرچەندە ئەو جۆرە تاوانانە زۆر بە هێواشی زیادی دەکرد بە ڵام لەم دوو ساڵەی دواییدا زۆر بە خێرایی زیادی کردووە. میکایل ڕیینگ دەڵێت

جێی باسە زۆربەی تووندوتیژیی کوشندە لە شارە گەورەکاندا بەربڵاوە، بۆ نموونە ساڵی پار لە ستۆکهۆڵم 10 کەس بەهۆی تووندوتیژییەوە کوژراون، لە شاری مالمۆ نۆ کەس و لە یۆتۆبۆری شەش.  

ئەو جۆرە ڕووداوانەش زۆربەی کات لێکۆڵینەوە لێیان و گەشتنە ئەنجام زەحمەتە یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە کە شایەتحاڵان ناوێرن ڕووداوەکە وەک خۆی بۆ پۆلیس و دادگا بگێڕنەوە.

لینکی هەواڵ


به‌روار:  06/02/2017
1604   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   365
کۆی سه‌ردان:   29314280