مالمۆ یادی 71 یەمین ساڵڕۆژی کۆماری کوردستانی کردەوە
ڕۆژی شەممە 22.1 ئامادەبوونی دەیان کوردی مالمۆ و لوند و دەوروبەر ساڵیادی کۆماری کوردستان لە لۆکاڵی مالمۆکورد کرایەوە.
ئاهەنگەکە بە خولەکێ وەستان بۆ شەهیدان و داگیرسانادنی 71 مۆم و سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد.
پاشان ووتەی کۆمەڵەی مالمۆکورد بە سویدی و کوردی خوێنرانەوە و تیپی فوتبۆڵی سکۆنە کورد دوو دیاری پێشکەش کۆمەڵەکەمان کرد.
تیپئ موزیکی مالمۆکورد چەند سروودێکی نەتەوەیی و چەندین گۆرانی پێشکەش ئامادەبوان کرد
بڕی 2200 کرۆن هاوکاری کۆمەڵە کۆکرایەوە،
دەتوانن لە پەیجی فەیسبووکی مالمۆکورد چەند گرتە ڤیدیۆیەک و ئەلبومی هەندێ وێنە ببینن.
https://www.facebook.com/malmokurd2016/
بهروار: 23/01/2017
2462 جار خوێندراوهتهوه
|