سوید ئیمڕۆ بوو بە 10 ملیۆن کەس
چارەک بۆ هەشتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ژمارەیی دانیشتووانی سوید گەیشتە ١٠ ملیۆن کەس. ئەمە بە پێێ ئەو ئامارانەی نووسینگەی ناوەندیی ئامار (SCB) بڵاوی کردووەتەوە.

ساڵی ٢٠٠٤ ژمارەی دانیشتووان گەیشتە ٩ ملیۆن کەس، یانی ١٣ ساڵی خایاند تا ئەم ژمارە مێژووییەی ئەمڕۆ، کە ١٠ ملیۆن کەسە تۆمار کرا.

سەد ساڵ بەر لە ئێستا ژمارەی دانیشتووانی ئەم وڵاتە ٥ ملیۆن بوو، واتە بە ماوەی سەد ساڵ ئەم ڕێژەیە دوو بەرابەر بووە.

بەڵام ئێستا ژمارەیی دانیشتووان بە ئاستێکی خێرا زیاد دەکات. هەر دوو دەقیقە جارێک نەفەرک بە ژمارەی دانیشتووانی سویدەوە زیاد دەکات.

 بە بۆچوونی لینوس گارپ لە نووسینگەی ناوەندیی ئامار (SCB) هۆکاری سەرەکیی ئەم زیادبوونە پەیوەندی بە کۆچبەرانەوە هەیە. فاکتەرەکی دیکەش پەیوەندی بە لە دایک بوونی منداڵانەوە هەیە. بەراورد بە جاران، ئەمڕۆ منداڵانی زیاتر لە دایک دەبن و کەسانی کەمتریش دەمرن.

جێی ئاماژەیە سوید دووەم وڵاتە لە ئەوروپا کە بەو ڕێژە خێرایە زیاد دەکات. یەکەم وڵات کە خێراتر لە سوید ژمارەی دانیشتووانی زیاد دەکات، وڵاتی لوکسەمبۆرگە.
لینکی هەواڵ
به‌روار:  20/01/2017
2327   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   732
کۆی سه‌ردان:   29260443