سوید کارئاسانی بۆ هێنانی خێزانە سوریەکان دەکا
لە ئەمڕۆ بە دوواوە باڵیۆزخانەیی سوید لە وڵاتی سودان ئامادەیە بۆ وتووێژ لەگەڵ ئەو کەسانەیی خەڵکی سوریەن و مافی یەکگرتنەوەیان لەگەڵ خیزانەکانیان لە سوید هەیە.

هەرچەندە ئەمە دەرگایەکە کراوەتەوە بەڵام رووناکاییەکی کزە، بە بڕوای سانا موحەمەد کە ماوەی ساڵ و نیوێکە ٣ منداڵی لە حەسەکە بەجێهێشتووە و چاوەڕوانی هێنانیان دەکات.

وەزیری گەشەپێدانی کاروبارە نێودەوڵەتیەکان، ئیسابێلا لیۆڤینی پارتی ژینگە دەڵیت

ـ بۆمان دەرکەوتووە گەیشتن بە باڵیۆزخانەکانی سوید لە وڵاتانی دراوسێی سوریە، کارێکی قورسە. زۆربەی وڵاتەکان داوایی ویزا دەکەن. بەڵام سودان ئەو مەرجەیی نییە، هەر بۆیە ئەم ئاسانکاریەمان بۆ ئەو خێزانانە ڕەخساندووە و دەتوانن لەوێ داواکاریەکانیان بکەن.

جێی باسە بۆ ئەوەیی کەسێک بە ئەندامێکی بنەماڵەکەی لە سوید بگاتەوە، پێویستە لە باڵیۆزخانەیەکی سوید وتووێژ ئەنجام بدات. وەزارەتی دەرەوەیی سویدیش بڕیاری داوە، تەنیا لە پێنج وڵات ئەم وتوێژانە ئەنجام بدرێن. بەڵام مەرجی ویزایی ئەم وڵاتانە هاتووچۆیی بۆ هاووڵاتیە سوریەکان دژووار کردووە.

لەم بارەیەوە حوکوومەت پێشتر ڕەخنەی هاتووەتەوە سەر، هەر بۆیە ئێستا ئەم ڕێگا نوێیان کردووەتەوە. هەرچەندە بە بڕوای ڕەخنەگران ئەلتەرناتیڤی باشتر هەیە، وەک لوبنان کە هەم نزیکترە و هەم هەرزانتر دەکەوێت. بەڵام ئیسابێلا لیۆڤین دەڵێت ئەمە هەنگاویی یەکەمە، چەند ئەلتەرناتیڤی دیکەشمان لە بەر چاوە.
لینکی هەواڵ
به‌روار:  19/01/2017
1075   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   911
کۆی سه‌ردان:   29263516