توندڕەوی ئیسلامی لە سوید گەورەترین هەڕەشەی تیرۆریستین

گەورەترین هەڕەشەی تیرۆریستی لە ساڵی ٢٠١٧ لەسەر سوید لەلایەن ئەو کەسانەوە سەرهەڵدەدات کە لایەنگری توندڕەوی ئیسلامین.

 بە پێی ناوەندی نەتەوەیی بۆ هەڵسەنگاندنی هەڕەشەی تیرۆریستی (Nationellt Centrum för Terrorhotbedömning). هەر هەمان ناوەند ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەتایبەت کەسێک سەرنجی بەلای داعشدا دەڕوات و بەتەنها هەڵوێست و بەرپرسیارێتی کاری تیرۆریستی لەلایەن ڕێکخراوەکەوە پێ دەسپێردرێ جێگەی مەترسییەکی گەورەیە.

لە ڕوانگەی هەڵسەنگاندنەکانەوە ئاشکرا بووە کە بەپلەی یەکەم ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی بەداعش ناسراوە دەستنیشان دەکرێ بۆ سەرنج ڕاکیشانی بەتایبەت گەنجان. هەروەها بە توندڕەو بوونی ئەو کەسانە لە سویددا. هاوکات ئەوەش ڕوونکراوەتەوە کە داعش پڕووپاگەندەی خۆی گۆڕیوە و زیاتر و زیاتر لایەنگرانی هاندەدات کە بەتەنها، واتە بەتاکە کەس کاری تیرۆریستی ئەنجام بدەن.

ماتس ساندبێری، بەرپرسی ناوەندی نەتەوەیی بۆ هەڵسەنگاندنی هەڕەشەی تیرۆریستی لە ڕوانگەی تاوانە تیرۆریستییەکانی ساڵی ٢٠١٦ باس لەو کەسانە دەکات کە جێگە مەترسین و دەڵێ. 

بەتایبەت لە ڕوانگەی ڕۆژئاواوە، ئەو تاوانە تیرۆریستیانەی ئەنجامدراون لەلایەن کەسانێکەوە بەرانامەی بۆ داڕێژراوە و ئەنجادراوە کە هەرگیز بۆ شەڕ نەچووتە نێو ئەو ناوچانەی کە جەنگ تێیاندا بەرپایە.
سەبارەت بە ڕاستڕەو و چەپڕەوە توندئاژەووکانی سوید ئایا ئەوان هیچ مەترسییەکیان بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی لە سویددا لە سەرە، ئەوا ماتس ساندبێری ئاماژە بەوە دەکات کە ئاستی هەڕەشی ئەوان زۆر کەمە.

 جێگەی باسە ئەمڕۆ ناوەندی نەتەوەیی بۆ هەڵسەنگاندنی هەڕەشەی تیرۆریستی (Nationellt Centrum för Terrorhotbedömning) ڕاپۆرتی خۆی تایبەت بەو هەڕەشە تیرۆریستیانەی لەسەر سویدن بڵاو دەکاتەوە.

  لەو ڕوانگەیەشەوە پرسی کێشەی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و وڵاتی تورکیا کە ببێتە هۆکاری ئەوەی ڕێکخراوە تورکییەکان لەسویدا بکرێنە ئامانج. ئەوا ماتس ساندبێری دەڵێ، ساڵی ٢٠١٥ لەسەر ئەم پرسە زانیاریمان پێگەشتبوو کە مەترسی هەیە، بەڵام ساڵی ٢٠١٦ هیج مەترسییەکی نەبوو، بۆیە ئاستی هەڕەشەمان لە دوو پلەوە نزم کردەووە بۆ یەک پلە، واتە لە کۆی پێنج پلە، یەک پلەمان بۆ ئەو هەڕەشان کە تایبەتە بەم بابەتە داناوە. 

لە درێژەی وتەکانیدا ساندبێری بەبەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوید ئێکۆتی ڕاگەیاند، ڕێژەی ئەو کەسانەی لەسویدەوە پەیوەندیکردن بە گرووپە توندڕەوەکان لە عێراق و سوریا لە ساڵی ٢٠١٦ کەمی کردووە. لە نێو ئەوانەش کە بۆ شەڕکردن چوونەتە عێراق و سوریا بەشێکی کەمیان پەیوەندیان بە ئی ئێس یان داعشەوە کردووە، بەڵکو زیاتر پەیوەندیان بە جەبەتل فەتح ئەل-شام کە پێشووتر ناویان بەرەی نوصرە بوو کردووە و ئەو گرووپانەش کە هاوشێوەی ئەمانن.
لینکی هەواڵ
به‌روار:  19/01/2017
1866   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   37
کۆی سه‌ردان:   29237227