ده‌میرتاش له‌به‌رده‌م دادگا: من كاندیدی سه‌رۆك كۆمارم
خه‌ندان- خۆشناو حسێن
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په له‌به‌رده‌م دادگادا رایگه‌یاند، ئه‌و كاندیدی سه‌رۆك كۆماری توركیایه و ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی سه‌ركه‌وتبوایه ئێستا خه‌ڵاتده‌كران.
له سه‌ر دۆسیه‌ی پێشكه‌شكردنی وتار له باره‌ی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له نه‌ورۆزی 2013 له شاری ئه‌سته‌نبۆل، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له رێگای سیستمی ده‌نگ و ره‌نگ به‌شداری پڕۆسه‌ی دادگاییكردن بوو له باكیركوی و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په و باڵیۆزی ئیتاڵیا و سویسرا و كونسولی هۆڵه‌ندا و چیك و سوید وه‌كو چاو‌دێر ئاماده‌بوون.
ده‌میرتاش له‌به‌رده‌م داوه‌ردا وتی "من كاندیدی سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌م، ئه‌و كاته هه‌ندێك له داواكاره گشتییه‌كان له رێگای هه‌ندێك كه‌سه‌وه سكڵایان له دژی ئێمه و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په توماركرد و ئه‌و دادوه‌رانه‌ی كه له دژی من سكاڵایان تۆماركردووه، زۆربه‌یان ئه‌مڕۆ له پۆسته‌كان نین و ئێمه‌ش بۆئاشتی وڵاته‌كه‌مان چیمان له ده‌ستهاتووه كردومانه".
وتیشی "یه‌كه‌م من بۆ ئاشتی وڵات خه‌باتم كرد و ئێمه قه‌رزاری هێنانی ئاشتین بۆ ئه‌م وڵاته، به راستی ئه‌گه‌ر بمانتوانیایه په‌كه‌كه واز له چه‌كه‌كانی بهێنێت و دیموكراسیمان بنیادبنایه، ئێستا مه‌راسیمی خه‌ڵاتكردنیان بۆمان ئه‌نجماده‌دا و ئه‌وانه‌ی ئێمه‌یان هێناوه‌ته به‌رده‌متان ئه‌وانن كه پرۆسه‌ی ئاشتیان تێكدا".
ده‌میرتاش كه له 4 مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه ده‌ستگیركرا باسی له‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژه ده‌ستگیرنه‌كرایه، ئه‌وا ئه‌و دادوه‌ره‌ی ئه‌و سكاڵایه‌ی له دژی تۆماركردووه ده‌ستگیرده‌كرا.
دادگای باكیركوی له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه داوای یه‌ك ساڵ بۆ پێنج ساڵ زیندانی بۆ ده‌میرتاش و سڕی سوره‌یا ئونده‌ر كرد به تومه‌تی پروپاگانده بۆ په‌كه‌كه.
سڕی سوره‌یا ئونده‌ر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی ئه‌نقه‌ره و ئه‌ندامی وه‌فدی ئیمراڵی بو چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی زیندانكراوی په‌كه‌كه كه له‌سه‌ر هه‌مان دۆسیه دادگایی ده‌كرا وتی "ده‌میرتاش ئه‌ندامی وه‌فدی ئیمراڵی بووه و منیش كه‌سێكی توركمانم، به ئاگاداری ده‌وڵه‌ت 117 جار گفتۆگومان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌كه‌كه ئه‌نجامداوه، ئه‌مه‌ش له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه كه ده‌وڵه‌ت به ئێمه‌ی دابوو كردومانه، له‌گه‌ڵ چوار وه‌زیریش گفتوگۆمان هه‌بووه و پێشنیاره‌كانی قه‌ندیلمان وه‌رده‌گرت و گه‌یاندومانه‌ته حكومه‌ت و ئه‌و كاره شه‌ره‌ف بووه بۆمان".
"187 هه‌زار كیلۆمه‌ترله نێوان ئیمراڵی و قه‌ندیل چووم و هاتم بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئاشتی له نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیا خه‌باتی گه‌وره‌مان كرد و چه‌ندین جار هۆشداریمانداوه‌ته په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌ت"، سڕی سوره‌یا ئونده‌ر وایوت.
به‌روار: 18/01/2017
2466 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|