کچێکی چواردە ساڵان لە سویددا هاوسەری هەیەو دووگیانە

ڕێککەوتی ٢١-١-٢٠١٧  پانزە ساڵ بەسەر کوژرانی فادیمە شاهینداڵدا تێپەڕ دەبێ. ساڵیادی فادیمە بەتێمایەکی نوێ ئەمساڵ دەکرێتەوە. چەندین وەزیری سیاسەتمەدار بەشدار دەبن.

لە بەرواری ١٩-١تا ٢٢-٢ -٢٠١٧ ڕۆژانی فادیمە بەڕێوەدەچێ. لەم ڕۆژانەدا چەندین چالاکی جۆراوە جۆر ئەنجام دەدرێ. هەروەها گالایەکی تایبەتش بەڕێوە دەچی و تێمای گاڵای ئەمساڵ جیاوازە لە ساڵانی دیکە. تێمای ئەمساڵ لە ژێر ناوی تەنها یاسای سوید یاخووی دوو یاسایی،  بە سویدی (Svensk lag eller dubbla rättssystem) بەڕێوە دەچێ. سارا محەمەد سەرۆکی ڕێکخراوی ڕێکخراوی گشتیی هەرگیز پێلا و فادیمە لە یاد مەکەن (GAPF) ئاماژە بە هۆکاری هەڵبژاردنی تێماکە دەکات  دەڵێ.

دەبێ ئێمە هەموومان ڕێز لە یاسای سوید بگرین و یاساش دەبێ بە یەک شێوە پەیڕەو بکرێ. نەوەک ئەوەی کە منداڵی بیانیان بەچاوێ سەیر بکات و منداڵانی سویدیی بە شێوەیەکی دیکە. منداڵێکی چواردە ساڵان لە سویددا هاوسەری هەیەو حامیلەیە. ئەمە چۆن دەبێ ڕێگەی پێ بدرێ. لەکاتێکدا سێکس کردن لەگەڵ منداڵدا تاوانە.
ڕێککەوتی ٢١-١-٢٠١٧  پانزە ساڵ بەسەر کوژرانی فادیمە شاهینداڵ تێپەڕ دەبێ. فادیمە شاهینداڵ ئەو کچە 26 ساڵانەیە بوو کە لە 21 ی مانگی یەکی ساڵی 2002 بە پاساوی شەرەف بە دەستی باوکی کوژرا. بۆ یادکردنەوەی فادیمە و تاوتوێکردنی پرسی توندوتیژی بە پاساوی شەرەف هەموو ساڵێک چەندین چالاکی لەلایەن ڕێکخراوی هەرگیز پێلا و فادیمە لە یاد مەکەن (GAPF) و چەندین ڕیکخراو و لایەنی دیکە لە سویددا ساز دەکرێت.    

ڕێکخراوی گشتیی هەرگیز پێلا و فادیمە لە یاد مەکەن (GAPF) سەرپەرشتی کار و چالاکییەکانی ڕۆژانی فادیمەیە دەکات، کە لە نێوان ١٩ مانگی یەکەوە هەتاوەکو ٢١ مانگی دوو لەم هەموو سویدا بەڕێوە دەچێ. زیاتر لە ١٠٠ ڕێکخراو هاوکاری ئەو چالاکی و کۆنفرانسانەی لە ڕۆژانی فادیمەدا دەکەن کە  ئەنجام دەدرێ. هەروەها چەندین باڵێوێزی وڵاتان دەرەوە و سیاسەتمەدارانی سوید و چالاکەوانان  بەشداری چالاکییەکانی ڕۆژانی فادیمە بەشێوەی جیا جیا لەسەرانسەری سویددا  دەکەن

پەیامەکەی فادیمە شاهینداڵ ساڵی ٢٠٠١ لە نێو پەرلەمانی سویدا وتارێکی پێشکەشکرد. وتارەکەی فادیمە هەڵگری پەیامێک بووە کە دەڵێ>  پشت لەو ژنانە هەڵمەکەن، چاو لە مافەکانیان دامەخەن!

 لە ڕۆژانی فادیمەدا بەشی کوردی ڕادیۆی سوید چەندین بابەتی نوێ تایبەت بە ڕۆژانی فادیمە و پرسی تووندوتیژی بە پاساوی شەرەف بڵاو دەکاتەوە.
لینکی هەواڵ
به‌روار:  17/01/2017
2777   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   629
کۆی سه‌ردان:   29261901