وه‌زیری كۆچی عێراق: به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له فینله‌نداوه قبوڵ ناكه‌ین
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراق له ئه‌وروپاوه قبوڵ ناكهنو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌فدێكی وه‌زاره‌ت ڕه‌وانه‌ی فینله‌ندا ده‌كه‌ن. ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له كه‌مپی جه‌دعه‌ی باشووری ڕۆژههلاَتی موسڵ رایگه‌یاند، عێراق به بارودۆخێكی تایبه‌تدا تێده‌په‌ڕێت له‌به‌رئه‌وه به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له ئه‌وروپاوه قبوڵ ناكه‌ن. وتیشی پێده‌چێت دوای چاره‌سه‌ری كێشهئابورییهكان و كۆتایی شه‌ڕی داعش په‌نابه‌ران به ئاره‌زووی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه. ده‌رباز محه‌مه‌د راشیگه‌یاند له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌فدێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌چێته فینله‌ندا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و ولاَته و په‌یامی حكومه‌تی به‌غداد و وه‌زاره‌تی كۆچ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه به به‌رپرسانی هیلسنكی ده‌گه‌یه‌نێت.
کەی ئێن ئێن
بهروار: 15/01/2017
1684 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|