به‌خوا كوڕم دایكت كافره
کوڕە کوردێک له ئوسترالیا ده‌خوێنێت
رۆژێك تەلەفۆن بۆ باوكی ده‌كات و ده‌ڵێت باوكه هاوسه‌رگیریم كردووه له‌گه‌ڵ كچێكی ئوسترالی
باوكیشی ده‌ڵێت ئه‌م قسه‌یه چییه؟، دوای پێت ده‌ڵێن پیاوی ژنه كافره‌كه
ده‌ڵێن كوڕی فڵان ژنێكی كافری هێناوه
ئه‌گه‌ر منداڵیشت هه‌بێ ده‌ڵێن ئه‌مانه منداڵی ژنه كافره‌كه‌ن
...
پاش ماوه‌یه‌ك كوڕه‌كه له‌گه‌ڵ ژنه ئوسترالیه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه کوردوستان
دوای هه‌فته‌یه‌ك ژنه‌كه‌ی لای دایك و باوكی جێهێڵا و چووه سەردانی ڕەفیق و دوستەکانی
باوكی كوڕه‌كه نه‌خۆشی شه‌كره‌ی هه‌بوو
ژنی كوڕه‌كه‌شی په‌رستاری ته‌واو كردووه
ئه‌و ماوه‌یه زۆر گرنگی به باوكی پیاوه‌كه‌ی ده‌دا
به‌یانیان كوپێك ئاوی بۆ ده‌برد
دوای نیو كاتژمێر په‌ستانی خوێنی ده‌پێوا
دوای سه‌عات و نیوێك ده‌رزی شه‌كره‌ی لێده‌دا
دوای چاره‌كێك هه‌ندێك هێلكه‌و په‌تاته‌ی پێده‌دا
له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌رده‌وام بوو تا مێرده‌كه‌ی هاته‌وه
كوڕه‌كه‌ی هاته‌وه له باوكی پرسی كافره‌كه چۆن بوو له‌گه‌ڵـتا ؟
باوكی وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی
به‌خوا كوڕم ده‌رچوو دایكت كافره .
به‌روار: 14/01/2017
1823 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|