ئەوروپا په‌نابه‌ران بۆ یۆنان دەگێڕێتەوە
خه‌ندان- دانا ته‌یب مه‌نمی
یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پێشنیاری بۆ ئه‌ندامه‌كانی كرد له‌مانگی ئازاری ساڵی داهاتووه‌وه، ده‌ستبكه‌نه‌وه به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ یۆنان.
به‌پێی هه‌واڵێكی فرانس پرێس، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ یۆنان ڕاگیرا به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئابووری ئه‌و وڵاته‌وه، جارێكی‌تر ئه‌و پرۆسه‌یه له‌ساڵی داهاتووه‌وه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
كۆمسیۆنی جێبه‌جێكردنی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاندووه، ئێستا ئه‌سینا به‌پێی بریاره‌كانی ساڵی 2011 به‌شێوه‌یه‌كی لاوه‌كی بارودۆخه‌كانی باشتركردووه، كاتێك بڕیاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ڕاگیرا، ئه‌وه‌ش هانده‌ربووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌لێشاو ڕووبكه‌نه ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی دیكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
دیمیتریس ئهڤرامۆپۆلۆس، كۆمسیۆنی په‌نابه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند "راسپارده‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو ده‌ستبكرێته‌وه به‌گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌ساڵی نوێوه".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه "ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی پێشتر له یۆنانه‌وه رۆیشتوون ناتوانرێت بگه‌ڕێنرێنه‌وه، سیستمی گه‌ڕاندنه‌وه ته‌نها به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكانه‌دا جێبه‌جێده‌كرێت كه دوای 15ی ئازاری ساڵی داهاتوو ده‌چن بۆ وڵاتێكی دیكه".
هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌سیان له‌گه‌ڵدا نییه، خه‌ڵكی پیرو په‌ككه‌وته‌ش له‌گواستنه‌وه‌ی به‌زۆر به‌ده‌رده‌كرێن، هاوكات ده‌بێت یۆنان زامنی ئه‌وه بكات هه‌ر كه‌سێك بۆ ئه‌و وڵاته ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی باش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
به‌پێی یاساكانی په‌نابه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه به سیستمی دبلن ناسراوه، ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌نابه‌ر یه‌كه‌مجار ده‌چێته نێو خاكهیانهوه پێویسته ده‌ستبكه‌ن به پرۆسه‌ی تاوتوێكردنی داوای په‌نابه‌رێتییان، هه‌روه‌ها پێویسته هه‌موو په‌نابه‌رێك كه سه‌فه‌ر ده‌كات بۆ وڵاتێكی دیكه‌ی یه‌كێتییه‌كه بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ وڵاتی یه‌كه‌م.
بهروار: 08/12/2016
2001 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|