نوری گوڵاڵە لە پیاوە جوامێر و مێرخاسەکانی سلێمانی یە
شێرکۆ بێکەس بۆ مەرگی نوری گوڵاڵە
25/11/1978

ئه وه ى ڕۆژێ منی ناسی بە مە رگی کسپە ناکاوم
لە ناو دلی پە ڵەی دا خە م وەکو لێشاوی خویناوم
ژیام و دە ست بە رە نگینی دڵم چاکە ی لە باوە ش گرت
کە مردیشم ھە موو عاله م له سه ر گۆڕم گوڵی ھە ڵڕشت
کۆمێنتی شاگردێکی ئەم کەلە پیاوە لە ساڵیادی مەرگیدا

ئاخ
کاکە نوری کاکی کاکان
کاکی هەموان
چەند جارە وێنە پۆست ئەکرێ
خۆم لائەدا کە کۆمێنت بنووسم نەبا شتێ بنووسم
شایستەی تۆ نەبێ
تۆ وەک مرۆڤ وەکوو 
پیاو چاک
ئەتوانم ئێستا ئەو پێناسەیەت بۆ دابنێم چونکە ئەو نازناوە
نازناوێکی دینیە
بەڵام تۆ هەم دیندارو هەم خێر کەر
پیاوچاک 
کاتێک ماڵمان لە هەڵەبجەوە هاتەسلێمانی تۆ بوویت بە مام و ئامۆزا و براگەورەمان
من و کاکم و نامیقی برام لات بوینە شاگرد دەستت گرتین
کێ پێویست پێت بووە دەستت بەڕوویەوە نەناوە
هەرگیز هەستمان پێنەکردووە کە خۆت لەئێمەو شاگردەکان بەزیاد زانی بێت
هەموو مەلا حافزەکانی سلێمانی هەمیشە بەنیوە قیمەت پاقالاوەیان پێ ئەدرا بێجگە لە جەژنانە 
بەدرێژایی مانگی ڕەمەزان هەموو ئێوارەیەک سینیەک پاقلاوەت بۆ بەربانگ ئەنارد بۆ مزگەوتی بن تەبەق سەرو مزگەوتی گەورە
کە ڕەحمەتی مامە تۆفیق نوێژی لێ ئەکرد و سینیەک بۆ مزگەوتی سەلاحەدین کە ڕەحمەتی خۆی نوێژی لێئەکرد
هەمو عارفەیەک کاسەی جەژنی چل ماڵی نەداری ئەنارد
من نازانم چی باس ٮکەم
ئەم شتانەی باسی ئەکەم هەمووی خۆم تیایدا بەشداربووم 
ئاگام لێی بووە
جەژنێک خوالێخۆشبوو پیاوە قسە خۆشەکەی شار
فەریق( کوێر) 
هات دوو کچی لەگەڵا بوو ووتی مامە نوری
ئەمانە کچەکانی ڕەحمەتی جەمالی برام
حەزیان لەسێتە
سێت
سێتێک چاکەت بوو لەسێ پارچە پێک هاتبوو باوی ئەوە بوو 
ووتی فاروق بیانبە بۆ لای کاک عوسمان 
کە زاوای بوو دوکانی ئەوشتانەی هەبوو لە قەیسەری نەقیب بردنم 
لەبیرمە ڕەنگی زیرەییان هەڵبژارد
سەیری دەموو چاومکردن چیم لە هەستیان بینی هەر خوا ئەیزانێ چ دڵخۆش بوون
خۆم جارێکیٱن پۆلی چواری ئامادەیی بووم ئێواران هەر ئیشم ئەکرد
کاکە نوری
ووتی بابچین بۆ لای
کاک قادر ئەمەوێ قاتێک بکەم 
چوین کاک قادر ڕەسوڵ تەمەن درێژ بێت دوکانەکەی لە جادەی مولوی بوو نزیک بەریدەکە 
بەڵێ چوین قوماشی هەڵبژارد 
ووتی ئەی تۆش بۆ قاتێک ناکەیت ووتم نامەوێ ووتی بەخوا هەڵیئەگری لەشاگردانەکەت گلی ئەدەمەوە 
ئینجا زانیم بۆچی بردمی کە بۆ ئەوەی قاتم بۆ بکا و بۆ ئەوەی نەش شکێم ووتی لە شاگردانەکەت گلی ئەدەمەوە کە گلیشی نەدایەوە
کاکە نوری
تەبعێکی هەبوو من هەرگیز نەمدیوە بەتوڕەیی
قوتابخانەیەک بوو خۆی لەخۆیدا فێری بڕوا بەخۆبوون ڕاستگۆیی وەفا و دڵسۆزی
وای لێکردبووین کە خۆمان بەشاگرد نەئەزانی هەمیشە واکارمان ئەکرد وەک خۆمان خاوەن دوکان بین هەرگیز ڕۆژێ نەمدی بڵێ ئەم کارە بۆ واکراو چونکە واتەربیەتی دابوین فێری هەست بە مەسئولیەت بکەین
کاتێک لەسەر دەخیلە بوو بین هەرگیز چاودێری نەکراوین 
فێری دەست پاکی کردین
هەمیشە باسی ژیانی خۆی بۆ ئەکردین کە بەچ ناڕەحەتیەک گەشتۆتە ئەو دۆخە هەمیشە تەشجیعی ئەکردین
جەژنانەی ئەداینێ و لەگەڵ پاقلاوە بەهەموو شاگردەکان
جیاوازی نەئەکرد لەگەڵمانا
بەڵام ئەیزانی کێ دڵسۆزو باشترە
کە کارێکی باشمان بکردایە
پارەی ئەداینێ بەهەموان ئەیووت بچن بۆ سینەما لەسەر حسابی من
نازانم کاکە نوری لە ئەوروپا نەیخوێندبوو
بەڵام ئەو مواسەفاتانەی بزنسمانی سەرکەوتوو هەمووی لێرە ئەیبینم
کە لەودا هەبوو
پیاوێکی بەدین 
کوردێکی پاک تا سەر ئێسقان
مەخابن 
هەر بۆیە چەندین دوکانی تری ناوداری سلێمانی و ڕانیە و دەربەندیخان هەموویان لای یان شاگردبوون یان وەستا
وەک وەستا احمەدی
وەستام کە خاوەنی فالوودەی وابزانم قەندیل تەنیشت اورزدی خوا تەمەن درێژی بکات
کاک عومەری خاوەنی پاقلاوەی هەورامان
وەستا بەکر لە دەربەندیخان
وەستا هیوا لە ڕانیە
کاک حەمەسەعی بەرامبەر گەرماوی سلێمانی جاران
تەمەن درێژ بن
ئەتوانم کتێبێک بنوسم 
ئاخ کاکە نوری
زۆر زوو بەجێت هێشتین بەڕاستی ڕۆشتنت کاریگەرو ئەسەری زۆری لەسەر هەموومان بەجێ هێشت
من نازانم باسی چیت بکەم هەر چەند بڵێم هەر کەمە من ئەمە باسی ئەو چاکانە ئەکەم کە خۆم ئاگاداربووم 
جا خوایە
چی بڵێم بەڵام تەنها ئەڵێم 
دوای خۆت دادە بەهێ ڕووسووری دونیا و قیامەت بێ 
کچەکان و کوڕەکانی بەجوانی و دیار و ناوداری پێگەیاند کە پیاوەتی و کەرمی
تۆیان تێیاندا ڕەنگی داوەتەوە
شانازی هەموانن
ئەڵێم
کاکە گۆڕت پڕ لەنوور وڕوحی پاک و چاکت لە بەهەشتی بەریندایە انشاءاللە
خوای گەورە 
مناڵەکانت بپارێزێ و تەمەن درێژ بن لەگەڵ دادە بەهێ
وێنەی کاکە نوری 

لە لای چەپەوە
ڕەحمەتی کاکە نوری توفیق نادر
کاک حەمە سەعید هاوڕێی نزیکی
کاک عوسمان بایز
کاک ڕێبوار احمد
بەندە
کاک سامان مولود خوشکەزای
شەقامی مەولەوی
بەردەم ساردەمەنی وشیرینی سۆلاڤ
ڕیکەوتی 12/02/1976
گیراوە
Farouk S Afandi


لەپەیجی کامەران نوری وەرگیراوە


به‌روار:  08/12/2016
3011   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   609
کۆی سه‌ردان:   29261844