خوێندکارێکی کورد لە ئەمریکا پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت
خەندان – هەڤاڵ غالب
خوێندکارێکی کوردی زانکۆی گەرمیان کە لە زانکۆکانی ئەمریکا قوتابی خوێندنی باڵایە لەنێوان هەزارو٩٠٠ خوێندکاری کوردوعەرەبی زانکۆکانی ئەو وڵاتە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا. 

هۆگر عومەر خوێندکاری قۆناغی کۆتایی ماستەرە لە زانستە سیاسیەکان و فەرمانبەری رێگە پێدراوی زانکۆی گەرمیانە و لە زانكۆی Valparaiso University- Indiana لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەخوێنێـت.

هۆگر عومەر تایبەت بەخەندانی راگەیاند: رێکخراوی Together for Iraq- Tofiq لە ئەمریکا رۆژی 3ی کانونی دووەم لەسەر چەند بنەمایەکی زانسی و ئەکادیمی هەڵسەنگاندنی بۆ خوێندکارە عێراقیەکان کرد لەسەر ئاستی ئەمریکا کەلە ئێستادا سەرقاڵی خوێندنن لە زانکۆکانی ئەمریکا.
وتیشی: رێکخراوەکە لە نێوان هەزار و900 خوێندکار تەنها چوار خوێندکاریان هەڵبژارد کە دوو خوێندکاری ماستەر و دوو خوێندکاری دکتۆران و من  یەکێک لە بووم لە خوێندکارەکانی ماستەر کە هەڵبژێردرام.

" مەراسیمەکە لە باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتۆن و بەئامادەبوونی باڵیۆزی عێراق لە ئەمریکا و باڵیۆزی عێراق لە نەتەوەیەکگرتووەکان و نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا وخاتو لۆرنا سەرپەرشتیاری پەروەردەی عێراق لە واشنتۆن و چەندین کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی بەرێوەچوو و خەڵاتەکەمان پێ بەخشرا" هۆگر عومەر وای وت.

هۆگر لەساڵی 2014 لەسەر پرۆگرامی HCEDی ( تواناسازی عێراقی) لە یەکێک لە زانکۆکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان بۆخوێندنی ماستەر لە زانستە سیاسیەکان وەرگیراوە.

رێکخراوی Together for Iraq- Tofiq بۆ جاری یەکەمە ئەم هەڵسەنگاندنە دەکات و بۆ ئەم ساڵیش چوار خوێندکاری لەنێوان هەزارو900 خوێندکار هەڵبژاردووە.

هێمن محمد ، لێپرسراوی راگەیاندنی زانکۆی گەرمیان بەخەندانی راگەیاند:هۆگر عومەر فەرمانبەری مۆڵەت پێدراوی زانکۆی گەرمیانە و پێشتریش لە بەرێوەبەرایەتی کاروباری خوێندکارانی زانكۆی گەرمیان فەرمانبەر بووە و لەساڵی 2014 دا و لەسەر پرۆگرامی تواناسازی عێراقی چووەتە ولایەتە یکگرتووەکان و درێژەی بە خوێندن داوە.


به‌روار:  07/12/2016
880   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   269
کۆی سه‌ردان:   29237459