نه‌وشیروان مسته‌فا 10 ساڵه چی له‌دنیای ئێمه گۆڕی؟
سیروان ڕه‌شید
ده ساڵ به‌ر له‌ئێستاو دروست له3/12/2006 دا، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ماڵی تاڵه‌بانی له‌به‌غدا، نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌یه‌كێتی راگه‌یه‌ناند، كه خۆی یه‌كێك بو له‌دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و حزبه. ئه‌وه‌ش دوای هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لایه‌كی چه‌ند ساڵه‌و بێ ئومێدبون له‌ئه‌نجامدانی ریفۆرم له‌ناو حزب‌و حكومه‌تدا.
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌دواترداو پاش هه‌فته‌یه‌ك، هه‌نگاوه‌كانی بۆ دروستكردنی كۆمپانیای وشه‌و پاشانیش هه‌نگاوه‌كانی بۆ دروستكردنی “گروپێكی ره‌خنه‌گر” ده‌ستپێكرد تاوه‌كو له‌مانگی 4ی 2009 دا، رێوشوێنی یاسایی دروستكردنی لیستی گۆڕانی ئه‌نجامدا. به‌ئامانجی به‌دیهێنانی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و چاكسازی له‌سیستمی حكومڕانیدا.
جه‌نگیز چاندار رۆژنامه‌نوسی ناوداری توركیا، 10 ساڵ به‌رله‌ئێستاو له‌باره‌ی دۆخی حكومڕانی كورد له‌عێراقدا، وتی “نه‌وشیروان عه‌قڵی مۆدێرنی سیاسی كورده له‌عێراقدا، من ده‌مێك ساڵه دۆستایه‌تیم له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تاڵه‌بانی‌و به‌ڕێز بارزانی دا هه‌یه، به‌ڵام دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا شتێكی تره، نه‌وشیروان عه‌قڵیه‌تێكه ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی بكرێت، ده‌توانێت ئه‌و به‌له‌مه له‌تۆفان رزگار بكا‌و به‌ره‌و كه‌نارێكی ئارامی ببات”.
ئێستا پاش ده‌ساڵ، له‌جێهێشتنی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌یه‌كێتی‌و، دروستكردنی هێزێكی تری سیاسی، ئێمه وه‌ك چاودێرێك به‌ده‌ر له‌موجامه‌له‌و به‌فریشته زانینی نه‌وشیروان مسته‌فاو رێكخراوه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌دای 10 ساڵی ئه‌م سه‌ركرده سیاسیه بكه‌ین له‌ناو كایه‌ی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی دنیای ئێمه‌دا، ده‌توانین ئه‌م به‌ره‌نجامانه هه‌ڵبهێنجین ئه‌گه‌رچی به‌پشتیوانی هاوڕێكانی‌و ده‌نگده‌رانی بوه.
یه‌كه‌م: نه‌وشیروان مسته‌فا، دینامیكیه‌ت‌و وزه‌یه‌كی سیاسی نوێی هێنایه ناو كایه‌ی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌وه، كه تائه‌مڕۆش گرنگی خۆیان له‌ده‌ست نه‌داوه، كه بریتیه له‌دیدێكی نوێ بۆ حكومڕانی‌و دروستكردنی هۆشیارییه‌كی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و میدیایی گه‌وره، كه دروشم‌و ئارگۆمێنته‌كه‌ی بریتی بون له‌كۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی ره‌های حزبی به‌سه‌ر حكومه‌ت‌و سه‌روه‌ری یاسا‌و ده‌زگای دادوه‌ری‌و به‌ڕه‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و دورخستنه‌وه‌ی قۆرخكاری حزبی به‌سه‌ر ژیانی ئابوریداو به‌نیشتیمانیكردنی هێزه چه‌كداره‌كان‌و رێزگرتن له‌ئازادی‌و دیموكراسی‌و بونی په‌رله‌مانێكی ئه‌كتیڤ‌و ئازا.
دوه‌م: جیاواز له‌ڕابردو، ئه‌م كاره‌كته‌ره سیاسیه به‌ڤێرژنێكی نوێ‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیاییه‌كی دیاریكراو بكاته بنه‌مای كاركردنی هێزێكی سیاسی دروستكرد، كه تایبه‌تمه‌ندی هێڵی ئیشكردنه‌كه‌شی بریتیبێ له‌وه‌ی؛ له‌جیاتی حزبی ئه‌ندام، حزبی ده‌نگده‌ری دروستكرد، به‌بێ ناسنامه‌ی حزبی‌و، پێدانی پله‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌بێ موچه‌ی 10ملیۆنی‌و ئیمتیازاتی مۆنیكاو سریه‌یه‌ك پاسه‌وان‌و، به‌بێ په‌نابردن بۆ چه‌ك له‌ململانێ سیاسیه‌كاندا.
سێیه‌م: له‌هه‌وڵێكی ناوازه‌دا، وه‌رچه‌رخانێكی گرنگی مێژوی سیاسه‌تكردنی له‌كایه‌ی حكومڕانی كوردستاندا هێنایه كایه‌وه، ئه‌ویش به‌دروستكردنی یه‌كه‌مین ئۆپۆزسیۆنی سیاسی په‌رله‌مانی، له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌باتی مه‌ده‌نی‌و هه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنی پێگه‌كانی سیستمی دیموكراتی.
چواره‌م: دروستكردنی فشارێكی گه‌وره بۆ راگرتن‌و نه‌خستنه ده‌نگدانی ره‌شنوسی سه‌قه‌تی ده‌ستور، كه له26/6/2009 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سه‌ند كرا‌و، سه‌ره‌نجامیش قه‌ناعه‌ت پێهێنانی یه‌كێتی‌و یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ، بۆ پێداچونه‌وه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم، له‌دواتریشدا پارتی.
پێنجه‌م: ئه‌م سه‌ركرده سیاسیه ئه‌و تابۆیه‌ی شكان كه بۆ ئه‌وه‌ی مناڵی هه‌ژاران ببن به‌خاوه‌نی پله‌و پۆست، ئه‌بێ باوكیان مه‌سئول بێت، یان ئه‌بێت كوڕی سه‌رمایه‌دارێك بێت یان ئه‌بێ عه‌شیره‌ت‌و بنه‌ماڵه‌ی له‌پشت بێت كه سه‌ره‌نجام گه‌نجانی گه‌یانده، به‌رزترین ئاستی وه‌رگرتنی پله‌ی به‌رپرسیاریه‌تی حكومی‌و حزبی‌و كۆتایی هێنان به‌وه‌ی؛ چیتر كه‌س ناتوانێت منه‌تیان به‌سه‌ردا بكا‌و سه‌روه‌ریی رابردویان پێ بفرۆشێته‌وه.
شه‌شه‌م: ئه‌م كاره‌كته‌ره سیاسیه كه زیاتر له‌نیو سه‌ده‌ی ژیانی خۆی ته‌رخان كردوه بۆ خه‌باتی سیاسی‌و چه‌كداری كورد، جارێكیان له‌گفتوگۆی ئه‌گه‌ری به‌دیكتاتۆربونی سیستمی حكوم له‌هه‌رێم وتی”په‌نجا ساڵ خه‌باتم بۆ ئه‌وه نه‌كردوه له‌نیوه‌یدا به‌جێی بهێڵم‌و حاكمێكی زاڵمی عه‌ره‌ب بگۆڕمه‌وه به‌حاكمێكی زاڵمی كورد”.
سه‌ره‌نجام ئێستاكه ئایدیاكانی ئه‌م كاره‌كته‌ره سیاسیه‌یه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر راگرتنی مانه‌وه‌ی كه‌سێك داناوه، له‌هاوكێشه‌ی حكومڕانی هه‌رێمدا، كه ده‌یه‌وێ بۆ هه‌تاهه‌تایه حوكمی بنه‌ماڵه‌یی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا بسه‌پێنێ!
سەرجاوە
به‌روار: 07/12/2016
719 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|