کۆمەڵەی مالمۆکورد سەردانی گرووپی سکۆنەکورد لە لوند دەکا
ئێوارەی دووشەممە 2016.12.5 کارگێڕانی کۆمەلەکەمان بەشداری کۆبوونەوەیەکی گرووپی فتبۆڵی سکۆنەکوردیان لە لوند کرد .
دەستخۆشی لە گرووپی سکۆنە کورد کرا کە تیپێکی تۆپی پێی کوردین لە لوند و ئاستی یاریکردنیان لە نیڤۆی ٨ بۆ نیڤۆی چوار بەرز بۆتەوە.
بەیاوەری بەشداربووانی کۆبوونەوەکە سەیری یاریگا و لۆکاڵی یاریکەرەکانیان کرد.
پاشان سکۆنە کورد لۆگۆی تیپەکەیان پێشکەشکردین کە ئالای کوردستانە لەسەر نەخشەی سکۆنە (باشووری سوید).
هەروەها بڕیار درا کە هەماهەنگی یەکتر بین لە چالاکیەکاندا و بە تایبەت ئاگری نەورۆزی ئیمساڵ لە مالمۆ، کە ئاهەنگێکی گەورەی بۆ دەگیرێ بە بەشداربوونی هەزاران کوردی مالمۆ و سکۆنە .
دەتوانن لە پەیجی فەیسبووکی مالمۆکورد گرتە ڤیدیۆیەک و وێنەکان ببینن.
https://www.facebook.com/malmokurd2016/
ڕاگەیاندنی
کۆمەڵەی مالمۆکورد
5 Dec 2016
بهروار: 06/12/2016
609 جار خوێندراوهتهوه
|