هێدی شاعیری سەردەمی کۆماری کوردستان کۆچی دوایی کرد
ناوەندی هەواڵەکان
ڕۆژنیوز
خالد حسامی ناسراو بە (هێدی) بەهۆی پیری و نەخۆشیی دڵەوە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممەلە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.
هێدی شاعیر یەکێک بوو لەو شاعیرە کەلاسیکانەی کە لە شاری مەهاباد لەدایک بووە و یەکێک بەە لەو شاعیرانەی سەربە شاعیرانی قوتابخانەی موکریانە و دوای هەژار و هێمن یەکێک بوو لە شاعیرانی سەردەمی کۆماری کوردستان.
حسامی لە ساڵی 1927ی زایینی لە گوندی شێخاڵی ناوچەی موکریانی نێوان بۆکان و مەهاباد لەدایک بووە، هەر لەوێش کە موڵکی حاجی محەمە د ئاغای باوکی بووە خراوەتە بەر خوێندن.
لە سەردەمی لاوێتیدا پەیوەندی کردوە بە کۆمەڵەی (ژ. ک) و لەگەڵ دامەزرانی کۆماری کوردستان (1946)، هەستی کوردایەتی تێدا گەشەی کردووەو وەکو پێشمەرگەیەکی چالاک لە ڕووداوەکاندا بەشداریی کردووە.
بەشێک لە شیعرەکانی هێدی بەناوی "کاروانی خەیاڵ" چاپ و بڵاو کراونەتەوە و بە دەیان شیعری جوانی لەلایەن هونەرمەندانی کوردەوە کراونەتە گۆرانی.
بهروار: 28/10/2016
1550 جار خوێندراوهتهوه
|