ژمارەی ئەو پەنابەرانەی ڕوو لە سوید دەکەن دەگاتە 36700 کەس.
بەپێی پێشبینییەکانی دەستگەی کۆچ ژمارەی ئەو پەنابەرانەی ساڵی داهاتوو ڕوو لە سوید دەکەن دەگاتە 36700 کەس.
بەو پێیە ژمارەی پەنابەرای هاتوو لە سالی داهاتوودا کەمتر دەبێت لەوەی کە پێشتر چاوەڕوان دەکرا بەنزیکەی زیاد لە 51 هەزار پەنابەر.
قەیرانی کۆچ لە جیهاندا بەردەوامە و ژمارەی کۆچبەران لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەم زیاترە بەڵام ژمارەی ئەو کەسانەی کە داوای پەنابەریی لە سوید و ئەورووپا دەکەن لە کەمبوونەوەدایە.
دەستگەی کۆچ دەڵێن هۆکار تووندکردنەوەی چاودێریی سنوورە ناوخۆییەکانی وڵاتانی شێنگن و کۆنترۆڵکردنی پێناسەیە کە ژمارەی پەنابەریی کەم کردۆتەوە.
درێژەی هەواڵ
بهروار: 26/10/2016
1051 جار خوێندراوهتهوه
|