داعش: زانیومانە مەسعوود بارزانی لەبەرەی شەڕە، ناتوانین خۆمان ڕاگرین
ناوەران-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی دا، خەڵكێكی حزبی دەیانەوێ دەستكەوتەكانی هێزی پێشمەرگە بەحزبی بكەن و سوكایەتیی بە هێزی پێشمەرگە دەكەن. دەشڵێ، هەر بەرەیەكی شەڕ (سەرۆك بارزانی) سەرپەرشتی كردبێت، داعش نەیانتوانیوە خۆیان رابگرن و تووشی شكست هاتوون.

(عەلی عەونی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "خەڵكێك بوونەتە مەترسی بۆ سەر ئاساییشی نەتەوەیی و لە راگەیاندنەكانیەوە دەیانەوێ لە پێشڕەوی و سەركەوتنەكانی پێشمەرگە كەم بكەنەوە، بەڵام سەركەوتنەكانی پێشمەرگە و بەشداری و سەرپەرشتیی (سەرۆك بارزانی) لە بەرەكانی جەنگدا، گەواهی ئەوەن پێشمەرگە چ سەركەوتنێكی تۆمار كردووە بەسەر تیرۆریستانی داعشدا و، گۆڕان دەیەوێ دەستكەوتەكانی گەلی كورد بە حزبی بكەن".

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی (عەونی) گوتیشی: "بە گرتنەوەی مووسڵ جارێكی دیكە مەترسیی دوژمن لەسەر هەرێمی كوردستان نامێنێ و هەتا مووسڵ لە ژێر دەستی داعشدایە، مەترسی لەسەر رەوشی ئەمنیی هەرێمی كوردستان هەیە و بەشداریی كورد و هێزی پێشمەرگە لە ئۆپەڕاسیۆنی گرتنەوەی مووسڵدا، گرینگیی خۆی هەیە بۆ سەركەوتنی گەلی كورد".

ئه‌و ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی ده‌شڵێت، بەشداریی (سەرۆك بارزانی) لە بەرەكانی جەنگدا، وای كردووە زیاتر هێزی پێشمەرگە بتوانێ سەركەوتن تۆمار بكات، لە ئامێری بێتەلەوە خۆم گوێم لە داعش بووە كاتی پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگە سەركردەكانیان بە چەكدارەكانیان دەگوت بۆچی بەرگری ناكەن و ڕادەكەن، لە بەرانبەردا چەكدارەكانی داعش بە سەركردەكانیان دەگۆت، زانیومانە (مەسعوود بارزانی) لەبەرەی شەڕە و ناتوانین خۆمان ڕاگڕین".

 

قائید میرۆ
kdp.info


به‌روار:  25/10/2016
952   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   730
کۆی سه‌ردان:   29252164