کەی من چاوبڕکێ و دڵداریم لەگەڵ ژنەکەت کردووە ؟
زاهیر تۆفیق
مالمۆکورد
حاجی ئاغا و ژنەکەی لە ئوتێلێک بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ ژوورێکیان بەکرێ گرت
وەتا دوا ڕۆژ حسابەکەیان گەیشتە 2000 دۆلار
وە ئاغا سەری سوڕما لەو بڕە پارە زۆرە و داوای وردەکاری حسابەکەی کرد
بەڕێوەبەرو ئوتێلەکە وتی : 500 دولار هەقی کرێی مەلەوانگە
حاجی ئاغا : بەڵام ئێمە مەلەمان نەکردووە !
بەڕێوەبەر : بەڵام مەلەوانگەکە لەبەر دەستان بوو ... کێ ڕێگری لێکردن ؟!
حاجی ئاغا : باشە باقی پارەکە هی چییە ؟
بەڕێوەبەر : 700 دولار کرێی یاریکردن
حاجی ئاغا : ئەی هاوار ئێمە لە یاریگاکە نزیک نەبووینەتەوە
بەڕێوەبەر : بەڵام یاریگاکە لەبەر چاوتان بوو ... کەسیش ڕێگری لێ نەکردوون
حاجی ئاغا : باشە پارەکەت ئەدەمێ دوای ئەوەی 1200 دولارت لێ ئەبڕم
بەڕێوەبەر ڕاچڵەکی و وتی : خێرە 1200 دولارم لێ ئەبڕیت ؟
حاجی ئاغا : هەقی جاوبڕکێ و دڵداریت لەگەڵ ژنەکەم
بەڕێوەبەر : لە خوابترسە کەی من چاوبڕکێ و دڵداریم لەگەڵ ژنەکەت کردووە ؟
حاجی ئاغا : ژنەکەم رۆژانە لە بەر چاوت ئەهات و ئەڕؤشت ... کێ ڕێگری لێ کردبوویت ؟
بهروار: 25/10/2016
1170 جار خوێندراوهتهوه
|