زیندووبوونەوەی ئەفسەرە کوژراوەکەی میسر
خەندان-
بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ئەفسەرێکی پۆلیسی میسڕی چەند خولەکێک پێش ئەوەی ببیەن بۆ گۆڕستان دەزانن زیندووە، ئەوەش دوای ئەوەی پزیشکەکانی هەواڵی مردنیان بڵاوکردەوە.
پزیشکەکانی نەخۆشخانەی زانکۆی کەناڵی سویس رۆژی هەینی کاتژمێر 2:00ی پاش نیوەڕۆ مردنی ئەفسەری پۆلیس محەمەد حسێنی-یان راگەیاند دوای ئەوەی لەچالاکییەکی شوێنکەوتنی هەڵهاتوانی زیندانی موستەقبەل لە شاری ئیسماعیلییە فیشەکێک بەر سەری کەوتبوو.
لەکاتژمێر 3:00 دا کاتی رێوڕەسمی بەخاک سپاردنی ئەو ئەفسەرە دیاریی دەکرێت و بڕیار دەدرێت لەکاتژمێر 7:00ی ئەو ئێوارەیەدا ئەسپەردەی خاک بکرێت.
لەکاتژمێر 6:00ی ئەو رۆژەداو پێش ئەوەی "تەرمەکە" رادەستی خێزانەکەی بکرێتەوەو ببرێت بۆ گۆڕستان، پزیشکی دادوەری دوا پشکینین بۆ ئەفسەرەکە دەکات بۆ نووسینی راپۆرتی کۆتاییو دەستنیشانکردنی هۆکاری مردنەکە، بەڵام بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو، پزیشکەکە دەبینێت لاشەکەی بەردەمی هێشتا دڵی لێدەداتو دوای پشکنینی زیاتر بۆی دەردەکەوێت کە ئەو کەسە مێشکیشی ئیش دەکاتو زیندووە، بۆیە بەخێرایی ئەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە کە لەدەرەوە وەستاون بۆ بردنی لاشەکە.
ئەو هەواڵەش هەمووان دڵخۆش دەکات، هەرچەندە تەندروستی دۆخی ئەفسەرەکە قورسەو جێگیر نییە، بەڵام هێشتا زیندووە
بهروار: 23/10/2016
1466 جار خوێندراوهتهوه
|