ژیانبەخش*


چەندە داعش رکی لە کافرە
خودا پەیامبەری خۆشدەوێ
سەد ئەوەندە ..
ئێوەی ژیانبەخشم .. خۆشدەوێ .
ئێوە، ئاشقی سروشت و ژیانن
شەمشەمەکوێرەکانی سەدەی بیستویەکیش  .. 
سەربڕین.
 ئێوە هەڵۆن
باڵەکانتان لەبۆشاییدا دەکوتن
شلوکوت نابن 
هەردەم، لەبەرزیدا دەفڕن.
دەفڕن، بەرەو خۆرەتاو
بەرەو ئاسۆ.
دوژمنیش سیسارکە کەچەڵە
هەردەم باڵ دەکوتێ .. دەفڕێ،
دەفڕێ
بەرەو شوێنە تاریك و نوتەکەکان
بەرەو سەرەنوێلك و زبڵدان.



ژیانبەخش ( پێشمەرگە، گەریلا، شەڕڤان )




  فەتاح حەسەن               
دانیمارك/ ڤالبی             


به‌روار:  22/10/2016
1382   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   700
کۆی سه‌ردان:   29318809